گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەلوپەلى خۆپاراستنى پێنەدراوە

کارمەندێکى پزیشکى توشبووى کۆرۆنا بەشێوەیەکى کارەساتبار گیانى لەدەستدا

2020.04.15 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
کارمەندێکى پزیشکى توشبووى کۆرۆنا بەشێوەیەکى کارەساتبار گیانى لەدەستدا
ناس کورد- کارمەندێکى تەندروستى لە فلۆریدا بەشێوەیەکى کارەساتبار گیانى لەدەستدا، کە ئەرکى چاودێریکردن و مامەڵەکردن بووە لەگەڵ توشبووانى کۆرۆنا، بەبێ ئەوەى دەمامکى پزیشکى و کەلوپەلى خۆپاراستنى پێویستى پێبدرێت. .  دانييل ديسينسو تەمەن 33 ساڵ، کە تەندروستکارێکى گەڕۆک بوو، ئەمساڵ لە یەکەى چاودێرى چڕ لە نەخۆشخانەى بالمیتۆى گشتى لە ویلایەتى فلۆریدا جێگیربوو، دواى دوو هەفتە کارکردن بۆ ماوەیەکى درێژ لەگەڵ توشبووانى کۆرۆنا بەبێ کەلوپەلى خۆپارێزى، نیشانەکانى کۆۆناى لێدەرکەوت. . بەوتەى مێردەکەى، دانييل  لە شوێنى کارکردنى لە ماڵەکەى چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گیانى لەدەستداوە، دواى ئەوەىى خۆى کەرەنیتنە کردووە، بەڵام بارودۆخى تەندروستى بەخێرایی رووى لە خراپى کردووە، ئەوەش بەپێی پێگەى دەیلى مەیل. . هەروەها دەڵێت، بەرپرسانى نەخۆشخانەکە کەلوپەلى خۆپارێزی گونجاویان نەداوە بە هاوسەرەکەى کە بووەتە هۆى مردنى. . دانییل نوێترین ئەندامى پزیشکی هیڵى پێشەوەى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنایە کە گیان لەدەستبدات، لەگەڵ بوونى ترس لە کەمى ئامێر و کەلوپەلى پزیشکى. . بەپێی ئامارەکان، 10 -20 %ى توشبووانى کۆرۆنا لە ئەمریکا ئەوانەن کە لە بوارى چاودێرى تەندروستیدا کاردەکەن. . مێردەکەى دانییل باسى لەوەکردووە، هاوسەرەکەى چەندین نامەى لەگەڵ هاورێکانى ئاڵوگۆڕ کردووە، کە تێیدا باس لەوە دەکەن بەشێوەیەکى دروست ئامادەنەکراون بۆ کارکردن و بەرپرسان بەوردى دۆخى ناو نەخۆشخانەکان ئاشکراناکەن. . دانییل لە 23 ى ئازارى ڕابردوودا پشکنینى کۆرۆناى کرد، بەبێ ئەوەى ئەنجامەکەى یەکلابێتەوە، بۆیە بریاریدا خۆى کەرەنتینە بکات لە ژورى کارکردنى لەماڵەوە و نەچووە نەخۆشخانە. . نیشانەکانى ڤایرۆسەکە لە 25 ئازار لەسەر جەستەى دانییل دەرکەوت، لەکاتێکدا نەخۆشخانەکەى لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵى، کە چۆن دەتوانێت بگەرێتەوە بۆ سەر کارەکەى. . دۆخى تەندروستى دانییل رووى لە خراپى دەکرد لەگەڵ بوونى تا و کۆکەیەکى توند، تا ئەوکاتەى هاوسەرەکەى سەرلەبەیانى پێنج شەممەى ڕابردوو بە مردویی دۆزییەوە. لەکاتێکدا بەوتەى مێردەکەى پێشتر هیچ کێشەیەکى تەندروستى نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە