گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەچەیەكی نوێتری کۆرۆنا دەرکەوت..لەكوێ و زاناكان چۆن ناسیویانەتەوە..؟

2020.04.15 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
وەچەیەكی نوێتری کۆرۆنا دەرکەوت..لەكوێ و زاناكان چۆن ناسیویانەتەوە..؟
ناس کورد- لەكاتێكدا زاناكانی جیهاندا پێشبڕكێی دۆزینەوەی ڤاكسینێك لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن، بەڵام بەپێی نوێترین توێژینەوە وەچەیەكی نوێی ڤایرۆسەكە لە هیندستان سەریهەڵداوە كە هەوڵەكانی دۆزینەوەی ڤاكسینەكە دەخاتە مەترسییەوە. . ڕۆژنامەی ساوس تشاینا مۆرینگی چینی بڵاوی كردەوە، بەپێی توێژینەوەیەكی هاوبەشی چەند زانایەكی تایوان و ئوسترالیا ئەوە ئاشكرا كراوە چەند نەوەیەكی تری ڤایرۆسەكە لە هیندستاندا هەیە و بەهۆی چەند بازێكەوە گەشەی بەخۆیدا داوە، ئەوەش بەو واتایە دێت گۆڕینی پلانی دۆزینەوەی ڤاكسینەكە لەدژی دەبێتە كارێكی پێویست. . توێژینەوەکە ئەو میكانیزكەشی دەستنیشانكردووە كە ڤایرۆسەكە بەكاردەهێنێت بۆ ئەوەی خۆی ببەستێتە خانەكانی مرۆڤەوە، بەوەش گۆڕانكاری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی پڕۆتین دەدات كە یارمەتی ڤایرۆسەكە دەدات بۆ ئەوەی خۆی بەخانەكانی لەشدا هەڵبواسێت و پێیانبگات بە تایبەتی سییەكان. . ئامانج لەو بازدانە دەردانی جۆرێك لە ئەنزیمی دیاریكراوە لە سییەكانەوە كە بۆشایەك دروستدەكات بۆ ڤایرۆسەكە وەك چۆن لە توشبووانی ڤایرۆسی سارسدا ڕوویدا و دواتر توشی هەوكردنی توندی سییەكان بوونەوە. . زاناكان لەبارەی ئەو وەچە نوێیەی ڤایرۆسەكانەوە زانیارییان هەیە بۆیە هەوڵەكانیان بۆ ناسینەوەی تەنە نامۆكان كە خانەكان دەكاتە ئامانج چڕ كردووەتەوە، بەڵام ئەو گۆڕانكارییە لە هەیكەلی نوێدا ڕویداوە هەندێك لە هەوڵەكان ئاستەم و بێسود دەهێڵێتەوە. . بەشداربووانی توێژینەوەكە دەڵێن، ئەوە یەكەمین ئاماژەی بازدانێكی گەورەی ڤایرۆسەكەیە كە پێشخستنی ڤاكسینە چاوەڕواننكراوەكە دەخاتە مەترسییەوە. . نمونەیەك لە شەجەرەیەكی ڤایرۆسەكە بۆ یەكەمجار لەلایەن پەیمانگای نیشتیمانی ڤایرۆسەكانی هیندستانەوە وەرگیراوە و دواتر شەرەجەی ڤایرۆسەكە مانگی ڕابردوو ڕەوانەی تاقیگە نێودەوڵەتیەكان كراوە. . باس لەوەش دەكرێت نمونەكە لە خوێندكارێكی هیندی وەرگیراوە كە لە شاری ووهانی چینی خوێندویەتی و تووشی ڤایرۆسەكە بووە، بەڵام وەچەی ئەو ڤایرۆسەی كە لەودا بووە نەچووەتەوە سەر وەچەی ڤایرۆسەكە لەو شارە چینیەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە