گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانى قەیرانم و عەساى سیحریم پێنییە

مستەفا کازمى: کابینەکەم ئامادەیە و لەگەڵ لایەنەکان دانوستان دەکەم بۆ تێپەڕاندنى

2020.04.15 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمى: کابینەکەم ئامادەیە و لەگەڵ لایەنەکان دانوستان دەکەم بۆ تێپەڕاندنى
ناس کورد- مستەفا کازمى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق ڕایگەیاند، ئەندامانى کابینە وەزارییەکەى لە ئێستادا ئامادەیە و دانوستان لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان دەکات لەپێناو تێپەڕاندنى لە پەرلەمان بە زووترین کات. . کازمى کە 9ی ئەم مانگە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە ڕاسپێردرا لە دیدارێکى لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنوسان وتى، "حکومەتەکەم ئامانجێکى دیاریکراوى هەیە کە ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە، لەگەڵ ڕوبەڕووبوونەوەى قەیرانى کۆرۆنا و ئەو ئاڵنگارییە نوێیانەى کە دوو مانگ لەمەوبەر پێشبینیى نەدەکرا". . وتیشى، "هەروەها ڕێوشوێنى بەهێز و یەکلاکەرەوە دەگرینەبەر لەپێناو تێپەڕاندنى قەیرانى دارایی کە بەهۆى نزمبوونەوەى نرخى نەوتەوە دروستبووە". . لەبارەى پێوەرەکانى دیاریکردنى وەزیرەکانەوە، کازمى ڕوونیکردەوە، "گرنگترین پێوەر پاکى و شارەزاییە، لەسەر ئەو بنەمایە دانوستان لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان دەکەم". . کازمى جەختیکردەوە، قەیران و کێشەکانى ئێستا لە بنەڕەتدا بەهۆى هەڵەکانى پرۆسەى سیاسییەوە بووە لە ساڵى 2003وە تا ئێستا، "داگیرکارى ئەمریکاش سەرکەوتوو بوو لە داڕوخاندنى ژێرخانى دەوڵەتى عێراق بەبێ پرۆسەیەکى بنیادنانەوەى دروست". . لەبارەى ئەو ئامانجانەى کە دەکرێت بەدیبهێنرێن لەکاتى حکومەتە کاتییەکەیدا کازمى وتى، "هەموان دەزانن من هەڵنەبژێردراوم و لەرێگەى سندوقى هەڵبژاردنەوە پۆستەکەم وەرنەگرتووە، من سەرۆکوەزیرانى قەیرانم و عەساى سیحریم پێ نییە لە بەرانبەر ئەو ئاڵنگارییانەى کە پێویستى بە هەوڵى هەموو لایەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەیان". . لەبارەى هەڵوێستى ئەمریکا و ئێران و کردنى عێراق بە گۆڕەپانى ململانێکانیان، کازمى باسى لەوەکرد کە گفتوگۆى جدیان لەگەڵ ئەمریکا دەبێت لەبارەى بوونیان لە عێراق، نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێکان".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە