ناس کورد-
دۆناڵد تڕەمپ گەڕانەوەی كۆندالیزا ڕایس، ژنە سیاسەوانە بەناوبانگەكەی ئەمریكا بۆ ناو سیاسەت و دەستبەكاربوونی لە تیمێكی بەهێزی ئابوریدا بۆ گەشەپێدانی ئەو كەرتە ڕاگەیاند و لەو بارەیەشەوە ستایشی ڕۆڵەكەی كرد.
.
كۆندالیزا ڕایس لە سەردەمی كابینەكەی جۆرج بۆشی كوڕدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بووە. ڕایس بەچەند هەڵوێستێكی بەناوبانگ بوو لەوانە برەودان بەتێوری سەدەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ بە پیچەوانەی سیاسەتمەدارانی تری سەردەمەكەیەوە لەسەر چەند ڕوداوێكی گەورەی ناوچەكە لەوانە شەڕی ئازادكردنی عێراق.
.
ئەو تیمە ئابوریەی كە تڕەمپ پێكیهێناوە بریتیە لە ژمارەیەك سەرۆكی جێبەجێكاری چەندین كۆمپانیا و كەنیسە و چەند كۆمپانیایەكی تری بوارە جیاوازەكان.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە