ناس کورد-
ژمارەى ئەو کەسانەى توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە سەرانسەری جیهاندا دوو ملیۆن کەسی تێپەڕاند و ئەمریکاش زۆرترین ژمارەى توشبووی هەیە.
.
بەپێی دواین ئامار، ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی نیسانی 2020، ژمارەى توشبووان گەیشتە دوو ملیۆن و 65 کەس، هاوکات 126 هەزار و 754 کەس مردوون.
.
هاوکات ژمارەى ئەو کەسانەى لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 484 هەزار و 597 کەس.
.
ڤایرۆسەکە زۆر بە خراپی هێرشی کردووەتەسەر ئەمریکا، تائێستا 604 هەزار و 246 کەسی گیرۆدە کردووە، هەروەها 26 هەزار و 64 کەسیشی کوشتووە، واتە لە هەردوو ئامارەکەدا ڕێزبەندی یەکەمی هەیە.
.
لەدوای ئەویش ئیسپانیا (174 هەزار) و ئیتاڵیا (162 هەزار) و فەڕەنسا (143 هەزار) و ئەڵمانیا (132 هەزار) دێت کە زۆرترین توشبوو و مردنیشیان هەیە.
.
بەکۆی گشتیی، کیشوەری ئەوروپا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، تائێستا 937 هەزار کەس لە کیشوەرکە توشبوون و 83 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
.
ئێران (74 هەزار و تورکیایش (65 هەزار) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە خراپی بەر ڤایرۆسەکە کەوتوون، لە ئێران زیاتر لە چوار هەزار و 600 کەس مردوون، لە تورکیاش زیاتر لە هەزار و 400 کەس مردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە