گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بە کەمتر لە مانگێک بە ملیۆنان مەتر چوارگۆشە شوێنەکانی پاکژ کردوە

2020.04.14 - 21:25
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بە کەمتر لە مانگێک بە ملیۆنان مەتر چوارگۆشە شوێنەکانی پاکژ کردوە
ناس کورد-  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق ئاشکرایکرد، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  زیاتر لە 51 ملیۆن مەتر چوارگۆشەیان لە سەرانسەری وڵاتدا پاکژ و ودەرمانڕێژکردووە . ،  ئەمڕۆ دووشەممە، 14ى نیسانی 2020، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، لەهەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک  بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە 51 ملیۆن مەتر چوارگۆشەیان لە سەرانەسەری وڵاتدا بەدەرمانی پاككەرەو دژە ڤایرۆس ڕشاندووە كە لە 26ی شوباتی ڕابردووەوە دەست بەو پرۆسە كراوە وتائێستاش بەردەوامە. ، جەختیشلەوەکراوەتەوە، بەردەوام دەبن لەپرۆسەكە و دەیانەوێت ڕشاندن و پاکژ کردن بگەیەننە سەرجەم ئەو ناوچانەی کە تیمەکانیانی تێدایە. ، بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پڕۆسەکانی پاکژ کردنی شوێنەکان ئەو شلە و ماددە کیمایاوییانەیان بەکارهێناوە کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەند کراوە. ،  بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ئێستادا ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکبووەتەوە لە هەزار و 500 توشبوو و زیاتر لە  70 کەسیش بەهۆی توشبوونیان بە پەتاکەوە مردون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە