گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق دەستى كرد بە بەكارهێنانى چارەسەرى پلازما

داتاى نوێى کۆرۆنا لە عێراق؛ ژمارەى ئەوانەى چاكونەتەوە دوو هێندە زياترى توشبوانن

2020.04.14 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
داتاى نوێى کۆرۆنا لە عێراق؛ ژمارەى ئەوانەى چاكونەتەوە دوو هێندە زياترى توشبوانن
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستیى ژينگەى عێراق تەئكيد دەكاتەوە كە 22 توشبوى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوەو 49 توشبوى تريش چاكبونەتەوە، هيچ حاڵەتێكى نوێى گيان لەدەستدانيش تۆمار نەكراوەو دەستيشيان كردوە بە بەكارهێنانى چارەسەرى پلازما. ، وەزارەتى تەندروستى و ژينگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، سەرجەم ميلاكاتەكانى سەربە وەزارەت و سەرجەم هەوڵەكان خراونەتەگەڕ بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا  و پێشكەشكردنى چەندين جۆر خزمەتگوزارى پزيشكى بە هاوڵاتيان. ، ڕونيشكراوەتەوە، وەزارەت دەستيكردوە بە بەكارهێنانى چارەسەرى پلازما بۆ توشبوان، ئەوەش دواى لێكۆڵينەوەكان لەگەڵ ليژنە هونەرى تايبەمەندەكان بۆ زياتر لە مانگێك، هەروەها بە وردى و لەڕوى لێكۆڵينەوەى زانستيەوە چاودێرى سەرجەم حاڵەتەكان دەكرێت. ، ئەوەش هاتوە، لەماوەى 24 كاتژمێردا 1756 پشكنين ئەنجام دراوە بۆ گومانلێكراوان لەسەرجەم تاقيگەكانى عێراقدا، لەناوچە زۆر مەترسيدارەكانيشدا تائێستا 5890 پشكنين ئەنجام دراوە (جگە لە هەرێمى كوردستان)، كۆى گشتيش لەسەرەتاى پەتاكەوە 45437 پشكنين بووە. ، بەپێى داتاكانى وەزارەتى تەندروستى و ژينگە ڕۆژى سێشەممە 14ی نیسانی 2020، ژمارەى تۆماركراوى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە عێراق 22  توشبوو بوە، هەروەها 49 توشبوش چاكبونەتەوە و هيچ گيان لەدەستدانێك تۆمار كاوە. ،  بەپێى ئەو داتا نوێيانە، عێراق بەرەو كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەچێت و ژمارەى ئەوانەى چاكبونەتەوە زياتر لە دوو هێندەى توشبوانن. ، ئەوەش ڕونكراوەتەوە، تائێستا لەسەرتاسەرى عێراق بە هەرێمى كوردستانيشەوە 1400 توشبوو تۆمار كراون و 78 كەسيش گيانيان لەدەستداوە، هەروەها 766 كەس لەو توشبوانە چاكبونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە