ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستیى ڕوسيا چەند زانياريەكى نوێى لەسەر ڤايرۆسى كۆرۆنا بڵاوكردوەتەوەو تێيدا هاتوە، ڤايرۆسەكە لە دوورى چوار مەترەوە لە توشبوەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەسانى تر.
،
لەو بارەيەوە سەرۆكى بەشى پەتاكان لە وەزارەتى تەندروستى ڕوسيا لە بڵاوكراوەيەكى وەزارەتەكەيدا ئاماژەى بەوەداوە، ڤايرۆسى كۆرۆنا دەتوانێت لە 30 خولەكەوە تا 3 كاتژمێريش لە هەواد بمێنێتەوە.
،
ئاماژەى بەوەشداوە، هەروەها ڤايرۆسەكە لە كەسى توشبوەوە لە دوورى 4 مەترەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەسانى تر، (ئەمەش لەكاتێكدايە پێشتر مەترێك بۆ مەترو نيوێك دانرابوو).
،
ئەو بەرپرسە ڕوسيە رونيشيكردوەتەوە، ئەو زانياريانە لەلايەن ناوەندى لێكۆڵينەوەكانى CDC لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكاش تەئكيدى لێ كراوەتەوە و پرژەكانى كەسى توشبوو لە هەوادا يارى دەكەن و دەمێننەوەو بە هەر شێوەيەك كەسانى تر بەركەوتووى بن توش دەبن.
،
لەسەرەتاى ساڵى 2019 ەوە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 لە شارى ووهانى چين بڵاوبويەوە و لەبەر ئەوەى ڤايرۆسەكە زۆر خێرا دەگوازرێتەوە و نوێ بوو و هيچ زانياريەك لەسەرى بەردەست نەبوو، تائێستا زانايان سەريان سوڕماوە لە ڤايرۆسەكە و بێتوانان لە دۆزينەوەى چارەسەرێك بۆى.
،
بەپێى دوايين ئامارەكان، توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا خەريكە دەگاتە دوو مليۆن كەس و ئەمريكاش زەرەرمەندترين وڵاتە بەهۆى ڤايرۆسەكە كە زياتر لە يەك لەسەر چوارى توشبوان لەو وڵاتەيە و لەجيهانيشدا زۆرترين گيان لەدەستدانى تێدا تۆمار كراوە.
،
بەدواى ئەمريكاشدا هەريەكە لە وڵاتەكانى، ئيسپانيا، ئيتاڵيا، ئەڵمانيا، فەرەنسا، بەريتانيا، چين، ئێران و توركيا لە زەرەرمەندترين وڵاتەكانى جيهانن، هەروەها ڤايرۆسەكە زۆرينەى وڵاتانى جيهانى گرتوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە