ناس کورد-
چوار توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شاری هەولێر چاکبوونەوە و نێردرانە ماڵەوە، بەوەش ژمارەی چاکبووان گەیشتە 78 کەس.
،
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند: " چوار نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە".
،
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوەش کۆی گشتیی چاکبووان گەیشتە 78 کەس، هاوکات داواشیانکردووە هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییەکان بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە