گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆمەڵەى فيقهى عێراق فەتواى لەسەر ڕۆژوى مانگى ڕەمەزان لە سەردەمی کۆرۆنادا دەركرد

2020.04.14 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
كۆمەڵەى فيقهى عێراق فەتواى لەسەر ڕۆژوى مانگى ڕەمەزان لە سەردەمی کۆرۆنادا دەركرد
ناس کورد- كۆمەڵەى فيقهى عێراق كە گەورەترين كۆمەڵەى ئايينى سونەيە سەبارەت بەو دەنگۆيانەى لەسەر ڕۆژوى مانگى ڕەزامەن هەيە کە گوايە ڕۆژوو سيستمى بەرگرى لاواز دەكات، فەتواى ئەوەى دا كە دەبێت ڕۆژوى ئەو مانگە بگيردرێت، ئەگەر توشبوى ڤايرۆسەكە نەبيت. ، ئەو كۆمەڵەيە لە فەتوايەكدا بڵاويانكردوەتەوە، لەسەر موسوڵمان پێويستە كە هيچ بيانويەكى نەبێت ڕۆژوى مانگى ڕەمەزان بگرێت و ڕۆژوو نەگرتنى مانگى ڕەمەزان بە بيانوى لاوازكردنى سيستمى بەرگرى حەرامە، ئەوەش گوايە لەبەر ئەوەى پێويستە بە بەردەوامى ئاو بخۆرێتەوە وەك خۆپاراستن دژى كۆرۆنا. ، ئەوەش هاتوە، بەپێى سەرچاوە پزيشكيەكان كەسێك كە توشبوى ڤايرۆسەكە نەبێت دەتوانێت بەڕۆژوو بێت و ڕۆژوو پەيوەندى بە سيستمى بەرگرى جەستە و هيچ ڕێگەيەكى خۆپارێزى نييە و ئەوە بيانوو نييە بۆ نەگرتنى ڕۆژوو. ، سەبارەت بە توشبوانيش لە فەتواكەدا ئەوە هاتوە، پەتاى كۆرۆنا نەخۆشيە، ئەگەر پزيشكى موسوڵمان بڕيار بدات لەسەر ئەوەى كە ڕۆژوو زيان بە توشبووى ڤايرۆسەكە دەگەيەنێت ئەوا دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت. ، رونيشكراوەتەوە، هەروەها ئەوانەى گومانى توشبونيان لەسەرە و پزيشكى تايبەتمەندى متمانەپێكراو داوايان لێدەكات بەردەوام شلەمەنى و خواردن و دەرمان بخۆن، ئەوا ئەوانەش دەتوانن بەڕۆژوو نەبن، سەرجەم ئەوانەش دەتوانن دواتر ئەو ڕۆژانەى بەڕۆژوو نەبون بيگرنەوە. ، كۆمەڵەى فيقهى عێراق داواش لە هەموان دەكات لەكاتى ڕۆژوو شكاندن دۆعا و نزا بكەن بۆ ئەوەى خودا ئەم پەتايە هەڵگرێت، چونكە هيچ شتێك وەك و نزا و پاڕانەوە پەتا هەڵناگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە