گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامێری خەرجکردنی پارە تورکەی برنجی لێ دێتە دەرەوە.. بزانە لە ڤێتنام چۆن هاوکاری هەژارەکان دەکرێت

2020.04.14 - 16:52
App store icon Play store icon Play store icon
ئامێری خەرجکردنی پارە تورکەی برنجی لێ دێتە دەرەوە.. بزانە لە ڤێتنام چۆن هاوکاری هەژارەکان دەکرێت
ناس کورد- بزنسمانێکی ڤێتنامی ئامێرێکی ئەلکترونی داهێنا کە هاوشێوەی ئامێری ئەلکترۆنی خەرجکردنی پارەیە، بەڵام لەبری پارە، برنجی لێ دێتەدەرەوە و کەسانی هەژار دەتوانن سودی لێوەەبگرن.  ،  بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز" بزنسمانێکی وڵاتی ڤێتنام بەمەبەستی هاوکاریکردنی کەسانی هەژار و کەمدەرامەتی وڵاتەکەی بە هۆی قەیرانی کۆرۆناوە، هەستاوە بەدروستکردنی ئامێرێکی ئەلکترۆنی هاوشێوەی ئەو ئامێرە ئەلکترونیانەی کە لە پێش دەرگای بانکەکاندا دادەنرێن بۆ ڕاکێشانی پارە بە شێوەیەکی ئەلکترۆنی. ،  ئامێرە ئەلکترونییەکەی ئەو بزنسمانە ڤێتنامییە، لەبری ئەوەی پارەی لێی بێتە دەرەوە تورەکەی برنجی یەک کیلۆیی لێدەیتە دەرەوە. ، هوانگ توان ئن، بزنسمانێکی ڤێتنامیییە، لە سەرەتای دەسپێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەوڵاتەکەی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە و لە سەر ئەرکی خۆی دەستیکردووە، بە یارمەتیدانی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتی وڵاتەکەی. ،  بیرۆکەکەی توان ئن، لە ئێستادا لە شارە گەورەکانی وڵاتی ڤێتنام  پەیڕەو دەکرێت وەک شارەکانی هانۆی، هیو و دانانگ. ، توان ئن، لە بارەی بیرۆکەکەیەوە دەڵێت : "ویستم دڵنیابم لەوەی کە خەڵک سەرەڕای قەیران و نەبوونی دەتوانن بە ئاسانی دەستیان بە خۆراکی ڕۆژانەیان بگات".    

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە