ناس کورد-
شانەى میدیاى جەنگى عێراق کوژرانى دوو ئەندامى هێزەکانى پاراستنى شەنگالى ڕاگەیاند، بەهۆى تەقینەوەیەکەوە.
.
شانەى میدیاى جەنگى ئەمڕۆ (سێشەممە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "دوو ئەندامى هێزەکانى پاراستنى شەنگال کوژراون و سیانى دیکەش برینداربوون، لە تەقینەوەى خانویەکدا لە گوندى عەزیز سەر بە ناحیەى قەحتانییە لە باشورى چیاى شەنگال".
.
ئاماژەى بەوەشکردوە، هەروەها شوانکارێک لە ناوچەى مەنایف برینداربووە، بەهۆى تەقەى ڕاستەوخۆى چەکدارانى داعشەوە.
.
شانەى میدیاى جەنگى باسى لەوەشکردووە، هێزەکانى فەرماندەیی پڕۆسەکانى ئەنبار بنکەیەکى داعشیان دۆزیوەتەوە و خاپوریان کردووە.
.
هەروەها هێزە ئەمنییەکانى فەرماندەیی پڕۆسەکانى جەزیرە، پشتێنێکى بۆمبڕێژکراو و شەش بۆمبیان دۆزیوەتەوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە