گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەشکرى سپى..بۆچى پزیشکەکان ڕەنگى سپى دەپۆشن؟ 

2020.04.14 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
لەشکرى سپى..بۆچى پزیشکەکان ڕەنگى سپى دەپۆشن؟ 
ناس کورد- لەچوارچێوەی ئەو دۆخە مەترسیدارەی کە ئێستا جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتاى کۆرۆناوە پێوەی دەناڵێنێت، ڕۆڵی پزیشکان و پەرستیاران لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتا ترسناکە لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بەرزدەنرخێت، بە جۆرێک لە ئێستادا لەچەند وڵاتێکی سەرئەم ڕووی زەویە نازناوی" لەشکری سپی"یان لێنراوە. . لە دیاریترین هێماکانی پیشەی پزیشکی"پۆشاکە سپییەکەیانە"ئایا ڕۆژێک لەخۆت پرسیوە بۆچی پزیشکەکان ڕەنگی سپی دەپۆشن؟. ڕەنگە پێت سەیر بێت ئەگەر بزانێت پزیشکەکان تا کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم لە بری پۆشینی "قاپووتی سپی یاخود ساقۆی سپی"ڕەنگی ڕەشیان دەپۆشی. . بەکارهێنانی پۆشاکی ڕەش لەلایەن پزیشکانەوە لەو سەردەمەدا ببوو بە هۆکاری دروستکردنی خەمناکی بۆ نەخۆشخانە ،چونکە ئەو ڕەنگە پەیوەندی بەمردنەوە هەیە، بەڵام دەبێت بزانین پۆشینی ساقۆی ڕەش یاخود لەبەرکردنی پۆشاکی ڕەش لەلایەن پزیشکانەوە هۆکاری هەبووە، بەو پێیەی ڕەنگی ڕەش تاڕادەیەکی زۆر پیسی و ئەو لەکانە دەشارێتەوە کە بە جلی پزیشکەکانەوە دەلکێت لەکاتی کارکردندا. . پاش بەرەوپێشچوونی پیشەی پزیشکی، گۆڕانکاری زۆر بەسەر پیشەکەدا هات و گۆڕانکاریش بەسەر شێوە و ڕوخساری پزیشکەکانیشدا هات، لەبڕی پۆشینی ساقۆ و جلی ڕەش پۆشاکی سپیان لەبەرکرد، پەرستیارە ئافرەتەکانیش کڵاوی سپیان لەسەرکرد و ڕەنگی تەختی نەخۆشخانەکان و سەرچەفەکانی سەرتەختەکانیش گۆڕان بۆ ڕەنگی سپی. . بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆمەڵەی پزیشکی ئەمریکی، بەتەواوی تائێستا نەزانراوە کە ئەو گۆڕانکاریانە بەسەر شێوە، پۆشاک و ڕوخساری پزیشکەکان و تیمە تەندروستییەکاندا هاتووە، بەڵام ئەوەی تێبینی کراوە وێنەکێشی بەناوبانگ جیهانی" ئیکنز" لە یەکێک لەوێنەکانی کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1875 وێنەی هۆڵی نەشتەرگەری کێشاوە کە تیایدا پزیشکەکان ڕەنگی ڕەشیان پۆشیوە، لە وێنەیەکی دیکەیدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1889 بە ناوی" نۆرینگەی ئەگنیۆ" دەردەکەوێت پزیشکەکان ڕەنگی سپیان پۆشیوە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە