گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دهۆک پلان بۆ ئاساییکردنەوەى هاتوچۆ ئامادە دەکات

2020.04.14 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
دهۆک پلان بۆ ئاساییکردنەوەى هاتوچۆ ئامادە دەکات
ناس کورد-   پارێزگارى دهۆک ڕایگەیاند، پلانى خۆیان هەیە بۆ ئاساییکردنەوەى هاتوچۆ، لەدواى کۆتایی هاتنى قەدەغەى هاتوچۆ کە تا 16ى ئەم مانگە درێژکراوەتەوە. . فەرهاد ئەتروشى پارێزگارى دهۆک لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسى هاوبەشدا لەگەڵ کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى ڕایگەیاند "لە چوارچێوەى رێنمایی لیژنەى باڵا و ئەنجومەنى وەزیران کارئاسانیمان کردووە بۆ هاتوچۆى بازرگانى". . لەبارەى هەنگاوەکانى دەستپێکردنەوى  هاتوچۆ ئەتروشى وتى "هەندێ دەسەڵات دراوەتە پارێزگاکان و پێشنیازى نوێ ئامادە دەکەین بۆ وەزارەتى ناوخۆ بۆ دواى 16ى مانگ، پلانى خۆشمان هەیە لەو بارەیەوە". . باسى لەوەشکرد، هێدى هێدى شوێنەکان دەکەنەوە و بوارى زیاتر دەدەنە خەڵک بۆ کردنەوەى شوێنەکان، بەڵام دەبێت پابەندى ڕێنماییەکان بن، چونکە مەترسییەکانى کۆرۆنا هەر ماون. . لاى خۆیەوە کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى ڕایگەیاند، کەلوپەلى خۆراکى پێویست لە پارێزگاى دهۆک هەیە و هەماهەنگى باشیان هەیە لەگەڵ پارێزگاکان. . قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان دوو ڕۆژى دیکە تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەستیان کردووە بە دەرکردنى بڕیارى نوێ بە ئاڕاستەى ئاساییکردنەوەى ژیان و سوککردنى رێوشوێنەکان. . دواى بریارە نوێیەکان، جموجۆڵ گەڕاوەتەوە بەشێک لە شارەکانى هەرێمى کوردستان، بەتایبەتى لەسنورى پارێزگاى سلێمانى، دواى ئەو بڕیارە نوێیانەى دران بە ئاڕاستەى ئاساییکردنەوەى ژیان. . وەزارەتى ناوخۆ لەکاتى درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆدا، دەسەڵاتى دایە پارێزگاکان بۆ ئەوەى لە شەو و رۆژێکدا ماوەى 18 کاتژمێر رێگە بە هاتوچۆى سنوردار بدرێت بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان، لەگەڵ بەردەوامبوونى قەدەغەى هاتوچۆى تەواوەتى لەنێوان کاتژمێر شەش بۆ 12ى شەو. . سامى جەلال بەڕێوەبەرى گشتى دیوان لە وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان دوێنێ بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو "بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆ تا 16ى مانگە و هێشتا چەند رۆژێکى ماوە کۆتایی بێت". . لەبارەى بوونى جموجۆڵى زیاترى خەڵک لە شارەکان دواى دەرکردنى رێنماییە نوێیەکان لەلایەن پارێزگاکانەوە، سامى جەلال باسى لەوەکردبوو "جموجۆڵ لەکوێ هەبێت پەیوەندى بە پارێزگاکانەوە هەیە، نەک وەزارەتى ناوخۆ".  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە