گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا گۆڕى بە کۆمەڵ بۆ مردووانى موسڵمانى کۆرۆنا هەڵدەکەنێت

2020.04.14 - 13:14
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا گۆڕى بە کۆمەڵ بۆ مردووانى موسڵمانى کۆرۆنا هەڵدەکەنێت
ناس کورد-   لەگەڵ زیادبوونى ژمارەى گیانلەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، دەسەڵاتدارانى بەریتانیا دروستکردنى گۆڕى بەکۆمەڵیان ڕاگەیاند بۆ ناشتنى ئەو توشبووە موسڵمانانەى گیانیان لەدەستداوە. . بەگوێرەى ڕۆژنامەى "سەن"ى بەریتانى، گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە گۆڕستانى "كامينال بارك" لە باشورى ڕۆژهەڵاتى لەندەن هەڵدەکەنرێن. . سەرپەرشتیارانى رێوشوێنەکانى ناشتنى تەرمەکان دەڵێن، نزیکەى ٥٠ تەرمى موسڵمانیان لەلایە و دەیاننێژن. . گۆڕە بە کۆمەڵەکان لەسەر شێوەى خەندەقى درێژ هەڵدەکەنرێن، بۆ ناشتنى تەرمەکان بەپێی شەریعەتى ئیسلامى. . دەسەڵاتداران دەڵێن، ئامادەکردنى گۆڕەکان پێویستى بە 24کاتژمێر هەیە کە قوڵى 1.5 بە حەفارە هەڵدەکەنرێت. . یەکێک لە بەرپرسانى گۆڕستانەکە دەڵێت "تەرمەکان بەپێى شەریعەتى ئیسلامى دەنێژرێن". . پێشتر رۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى بڵاویکردبوەوە، پرۆسەى ناشتنى زۆرێک لە تەرمى ئەو موسڵمانانەى بەهۆى کۆرۆناوە مردوون بۆ ماوەى نزیکەى دوو هەفتە دواخراوە، بەهۆى ئەو قەیرانەى کە بەهۆى کۆرۆناوە دروستبووە. . بەپێی ئامارەکان، لە بەریتانیا 11329 حاڵەتى مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە