گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەکارهێنانى پلازما 40%ى مردن بە کۆرۆنا لە ئێران کەمدەکاتەوە

2020.04.14 - 11:21
App store icon Play store icon Play store icon
بەکارهێنانى پلازما  40%ى مردن بە کۆرۆنا لە ئێران کەمدەکاتەوە
ناس کورد-   بەرپرسێکى تەندروستى ئێران ڕایگەیاند، ئەنجامى بەکارهێنانى پلازماى کەسانى چاکبووەوە بۆ توشبووانى کۆرۆنا کەمبوونەوەى 40%ى مردن بووە بەهۆى ئەو ڤایرۆسەوە. . بەپێی ئاژانسی هەواڵی مێهرى ئێرانى، د.حەسەن ئەبولقاسمی سەرپەرشتیارى چارەسەر بە پلازما ڕایگەیاندووە "ئێمە توانیمان سود لە پلازما وەربگرین بۆ چارەسەرکردنى توشبووانى کۆرۆنا، کاتێک کەسێکی تووشبوو لە کۆرۆنا ڕزگاری دەبێت سود لە پلازماى خوێنى وەردەگرین بۆ چارەسەر". . ڕونیشیکردەوە "کەسێک کە ڕزگاری بووە بەدڵنیاییەوە سیستەمی بەرگری لەشی باش بووە کە توانیویەتى شکست بە ڤایرۆسەکە بهێنێت". بە وتەی ئەبولقاسمی، ئەو رێگەى چارەسەرە لە نەخۆشخانەی بەقیەتوڵڵای تاران دەستی پێکردووە و تا ئێستا 300 کەس بەو شێوەیە ڕزگاریان بووە. لە نەخۆشخانەکانی مەسیح دانشوەری تاران و لەبافی نەژاد و نەخۆشخانەکانی قومیش ئەو کارە ئەنجام دەدرێت. . بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى ئێران، تا ئێستا 73303 کەس تووشى کۆرۆنا بوون، کە 45983 کەسیان چاکبوونەتەوە و 4585 کەسیان مردوون. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە