گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی سەرکردایەتی تاکەی لە پاکانەکردن بەردەوام دەبێت

عەتا سەراوى داواى وەرگرتنى هەڵوێست بەرانبەر پارتى دەکات

2020.04.14 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
عەتا سەراوى داواى وەرگرتنى هەڵوێست بەرانبەر پارتى دەکات
ناس کورد-   عەتا سەراوى ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان داوا لە ئەنجومەنەکە دەکات کۆبێتەوە بەمەبەستى سنوردانان بۆ پێشێلکردنى شکۆى حزبەکەى لەلایەن پارتى یەوە. . سەراوى ئەمرۆ (سێشەممە) لە راگەیەنراوێکدا کە بەبۆنەى ساڵیادى ئەنفالەوە بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتى "بەشێک لە نوێنەرانی ئێمە لە حوکمڕانی  ئەوەندە بێ دەسەڵات و لاوازن جگە لەوەی کە تەنها کارمەندێکی بێ دەسەڵاتی حکومەتن شایستەى نوێنەرایەتیکردنی یەکێتی نین". . ئاماژەى بەوەشکردووە "لە دوای کۆنگرەی چوار ئەو گێچەڵ و ڕوداوانەی کە پارتی بەرامبەر حیزبەکەمان کردی چ وەک حیزب چ وەک حکومەت، ئیتر نازانم ئەم ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیە تاکەی لە پاکانەکردن و بەیاننامەی شەرمنانە بەردەوام ئەبێت". . سەراوى بۆ پاساوى قسەکانى ئاماژەى بەچەند نمونەیەک کردووە وەک "کوشتنی پێشمەرگەیەکمان لە زیندانی هەولێر، تۆمەتبارکردنی هاوسەرۆکی یەکێتی  بە دانانی سیخور، گرتنی کەسێک کە پاسەوانی وەزیری پێشووی دارایی بووە، ناردنی هێز بۆ وەرتێ و گێچەڵپێکردنی بە یەکێتی، کەیسی هاوڵاتیەکی ڕۆژهەڵات بە تۆمەتبارکردنی یەکێتی". . هەروەها بە پێویستى دەزانێت هەرچی زوترە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆبێتەوەو بڕیارێکی پێویست بۆ سنوردانان بۆ پارێزگاری لە شکۆی یەکێتی بکات. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە