کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بەهۆی لافاوەوە لە پارێزگای میسان 800 ماڵ بەتەواوەتی ژێرئاو كەوتون، ئەنجومەنی پاریزگاکەش داوای بەهاناوەچوون دەکات.
سەرحان غالیبی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای میسان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بەهۆی باران بارینی بەردەوام و دروست بونی لافاوەوە پانتاییەكی فراوانی پارێزگاكە ژێرئاو كەوتووە، ناچاربوین دانیشتوانی ئەو ناوچانە بگوازینەوە شونێكی ئارام تا ئەوكاتەی كەشوهەوا جێگیر دەبێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای میسان داوای بەهاناوەچونی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، زورترین ئەو خانوانەی ژێرئاو كەوتوون، دەكەونە ناوچەکانی مەشرەح، دۆڵی ڕوبار و ناحییەی ئەحمەد ریفاعی کە کۆی گشتی 800 ماڵن.
لافاوی چەند هەفتەی ڕابردووی عێراق، زیانی زۆری بە ئەو ناوچانە گەیاندووە کە کەوتونەتە نزیک ڕوبارەکان، هەروەها زیانی گەورەش بەر کشتوکاڵی چەند پاریزگایەکی عێراق گەیشتووە.