گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەربەست بۆ توێژینەوەکان دروستدەکات

چین نهێنییەکان لەبارەى کۆرۆنا دەشارێتەوە

2020.04.14 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
چین نهێنییەکان لەبارەى کۆرۆنا  دەشارێتەوە
ناس کورد- شاردنەوەی نهێنییەکان دەربارەی ڕەسەنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتی چینەوە زانایان و توێژەرانی جیهانی توشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ کردووە، بووەتە هۆکاری متمانە نەکردنى وڵاتانی جیهان بە چین. . بەگوێرەی توڕی هەواڵی"CNN"ی ئەمریکی، حکومەتی چین ڕێگری دەکات لە بڵاوکردنەوەی ئەو توێژینەوانەی کە تایبەتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ئێستاشدا هەموو توێژینەوەیەک دەربارەی ڤایرۆسەکە وردەکاری زیاتری بۆ دەکرێت پێش ئەوەی بڵاوبکرێتەوە. . بەگوێرەی"CNN" ئەم سیاسەتەى کە ئێستا چین پەیڕەوی دەکات، هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی چین دەیەوێت زیاتر بەرچاو ڕوونتربێت لە ڕەسەنی ڤایرۆسەکە بەتایبەتی دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە شاردنەوەی بە ئەنقەستی وردەکاری ڤایرۆسەکە کە بووە هۆکاری مردنی زیاتر لە 115 هەزار کەس لە جیهاندا. پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە  چین ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بووەوە بە هۆی شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ ڤایرۆسەکە و شاردنەوەی زانیاری گرنگ لەسەر چۆنێتی تەشەنەسەندی پەتاکە، بۆیە دەسەڵاتدارانی ئەو  وڵاتە هەڕەشەی تووندیان لە وکەسانە کردوە کە زانیاری دەربارەی نەخۆشییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە. . هەندێ لەو توێژینەوانەی کە زانا چینیەکان دەربارەی ڤایرۆسەکە بڵاویانکردوە لە گۆڤارە پزیشکییەکان دەرەباری چۆنێتی گواستنەوەی ڤایرۆسە کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە، بوو بەهۆی دروستبوونی گرژیەکی زۆر لە تۆرە کۆمەڵایەتییە چینییەکان، ئەوەش وایکرد حکومەتی چین بەدەستێکی ئاسنی ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی ئەو توێژینەوانە بکات. . بەگوێرەی ڕێکارە نوێیەکەی حکومەتی چین، هەموو توێژینەوەیەک پێش ئەوەی بڵاوبکرێتەوە دەبێت وردەکاری بۆ بکرێت لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵای چین لەویشەوە ڕەوانەی لیژنەیەکی باڵای سەر بە ئەنجومەنی دەوڵەت بکرێت. . توێژەرێکی چینی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت وتوویەتی " ئەو ڕێکارانە جێگای نیگەرانییە، چونکە  دەبێتە هۆکاری لەمپەڕ دروستکردن بەرامبەر پێشکەوتنی تویژینەوەکانی تایبەت بە کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە". ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە هەرێمی هوبی لە شاری ووهان بڵاوبووەوە، لە ئیستاشدا لە سەرانسەری وڵاتانی جیهاندا بڵاو بووەتەوە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە