ناس کورد-
ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان لە زیادبووندایە، لەئێستادا ژمارەکە بەرەو دوو ملیۆن دەچێت و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 912 هەزار کەس، ئەمریکاش ڕیزبەندی یەکەمی توشبووانی گرتووە و 579 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی نیسانی 2020، هاوشێوەی ژمارەی توشبووان، ژمارەى مردووانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 118 هەزار و 683 کەس، بە هەمان شێوە، ئەمریکا ڕێزبەندی مردووانیشی گرتووە بە 23 هەزار و 252 حاڵەتی مردن.
.
لەدوای ئەمریکا، وڵاتانی ئەوروپا خراپترین بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا، ژمارەى توشبووان لەو کیشوەرە گەیشتووەتە 904 هەزار و 862 کەس، هاوکات ژمارەى مردووانیش لە کیشوەرەکە نزیکبووەتەوە لە 80 هەزار.
.
بەڵام لە کیشوەری ئاسیا، دۆخەکە تا ڕادەیەک ئاسانترە، 309 هەزار کەس توشبوون کە زۆرترینیان لە چین و ئێران و تورکیان.
.
هاوکات ژمارەى ئەو کەسانەى لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 441 هەزار و 232 کەس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە