ناس کورد-
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا وەزارەتی تەندروستی هەرێم هیچ حاڵەتێکی نوێی نەخۆشی کۆرۆنا تۆمارنەکردووە لەکاتێکدا هەزار و 792 پشکنینیشی کردووە.
.
ئەمرۆ دووشەممە، 14ی نیسانی 2020، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەى لە کەڕەنتینەکانن حەوت هەزار و 216 کەسن لە 20 شوێنی جیاوازدا.
.
دەشڵێت، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو هەزار و 792 پشکنین ئەنجام دراوە و دەرەنجام هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
.
دەشڵێت، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە 330 تووشبوو، لەنێویاندا چوار مردن هەیە و 190 نەخۆشیش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە