گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئەندەنوسیا ڕێگایەکى سەیر پەیڕەو دەکرێت بۆ پابەندبوونى خەڵک بە قەدەغەى هاتوچۆ

2020.04.13 - 20:20
لە ئەندەنوسیا ڕێگایەکى سەیر پەیڕەو دەکرێت بۆ پابەندبوونى خەڵک بە قەدەغەى هاتوچۆ
ناس کورد- بۆئەوەی لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆمەڵێک گەنج لە گوندێکی ئەندەنوسیا خۆیان دەکەن بە "تارمایی"و خەڵکی گوندەکە دەترسێنن. . بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە گوندی "کەبوە"ی وڵاتی ئەندەنوسیا، کۆمەڵێک گەنج بەمەبەستی پابەندکردنی خەڵکی گوندەکەیان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی ومانەوە لە ماڵەکانی خۆیان بە هاوکاری پۆلیس بیرۆکەیەکی نوێیان هێناوەتە کایەوە ئەویش لەڕێگەی ترساندنی خەڵکی گوندەکەوەیە بە"تارمایی". . ئەنجارپان گانینگتیاس، سەرۆکی گەنجە خۆبەخشەکان دەربارەی ئەو بیرۆکەیە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "بۆئەوەی خەڵک پابەند بکەین بە مانەوەیان لە ماڵەوە بڕیارماندا تیمێک لە گەنجانی گوندەکە پێکبهێننین و شەوانە لە کوچە و کۆڵانەکانی گوندەکە بە هاوشێوەی تارمایی بسورێنەوە و خەڵک بترسینن بۆ ئەوەی نەیەنە دەرەوە". . دەشڵێت، "گەنجەکان بە پۆشاکی سپی و ماکیاژکردنێکی تایبەتەوە وەک (پۆکۆنج) کە یەکێکە لە تارماییە ترسناکە بەناوبانگەکانی کەلەپوری ئەندەنوسیا، شەوانە لە گوندەکە دەردەکەون هەرکەسێک ببینن کە پابەندی قەدەغەی هاتوچۆنەبووە وهاتووەتە دەرەوە ڕاوی دەنێن ودەیترسێنن". . ئەنجار پانگانینگتیاس ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەتا بیرۆکەکەیان لە بری ئەوەی خەڵک بترسێنێت ئەنجامەکەی پێچەوانە بووە وگوندشینەکان زیاتر دەهاتنەو دەرەوە بۆ ئەوەی ئەو گەنجانە ببینن کە خۆیانکردووە بە تارمایی، بۆیە پلانەکەی خۆیان گۆڕیوە بە جۆرێک تارماییەکان بەکتوپڕی و لەکات و شوێنێکی نادیاردا دەرئەکەون بەبێ ئەوەی ئەوان چاوەڕوانی بن. . کارنۆ سوپادۆ کە یەکێکە لە گوندنشینەکان وتى، "لەو کاتەی کە تارمایی پۆکۆنج دەرکەوتووە خەڵکی گوندەکە لە ماڵەکانیان نایەنە دەرەوە لە کوچە وکوڵانەکانیشدا وەک جاران ناسوڕێنەوە".