گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک شێواز و مەودای گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەودا دەگۆڕێت

2020.04.13 - 19:36
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک شێواز و مەودای گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەودا دەگۆڕێت
ناس کورد- ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرن و بە وەریایشەوە دەبێت پەیڕەو بکرێت، جێهێشتنی مەودای سەلامەتی لە نێوان کەسێک و کەسێکی دیکە، شۆردنی دەست و دەست نەدان لەو تەنانەی کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت ڤایرۆسەکەیان پێوە نووسابێت. . ئەوە ڤایرۆسەی کە ئێستا جیهانی گیرۆدە کردووە و زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار کەس توشبوون، ڕۆژ بە ڕۆژ و لە ئاکامی توێژینەوە زانستییەکاندا وردە وردە شێوازی بڵاوبوونەوەی بۆ تێمە تەندروستییەکان ئاشکرادەبێت. . پێشتر بەپێی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، مەودای سەلامەتی بۆ توشنەبوون بە ڤایرۆسەکە لە نێوان کەسێک و کەسێکی دیکە یەک مەتر دانرابووە، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ ئەو مەودایە بەس نییە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بنبڕکردنی. . بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی نوێ کە لە ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"ی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، توێژەوەران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "ڤایرۆسەکە توانای ئەوەی هەیە بە مەودای چوارمەتر لە هەوادا خۆی بگوازێتەوە". . توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی پێڵاوەوە زۆر بە ئاسانی دەگوازرێتەوە بۆ شوێنانی تر، ئەو تێبینییە نوێیە کە توێژینەوەکە ئاماژە پێ کردووە تائێستا بە هیچ شێوەیەک لە ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیدا ئاماژەی پێنەکراوە. . توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو زانیارییەی کە دەڵێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی پێڵاوەکانەوە دەگوازرێتەوە لە ئاکامی شیکاری بۆ پێڵاوەکانی تیمە تەندروستییەکانی نەخۆشخانەی "هۆشینشان" لە شاری ووهان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامە، چونکە پشکنینەکان دەرباری ئەو بابەتە کە لە نەخۆشخانەکە ئەنجامدراون ئەرێنی بوون". . توێژینەوەکە، داوایکردووە پاش دەرکەوتنی ئەو زانیارییە نەخۆشخانەکان و تیمە تەندروستییەکان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە بخشێننەوە. . لە ئاکامی توێژینەوەکە ئەوەش دەرکەوتووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکی زۆرتر لەسەر کیبۆرد و ماوسی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر دەمێنێتەوە و لەسەر ئەو شوێنانەشی کە دەستی کەسانی توشبووی بەردەکەوێت. . لای خۆشیەوە، ئەنتۆنی ڤاوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکی دەڵێت، "ئەو توێژینەوانەی کە دەڵێن ڤایرۆسەکە توانی ئەوەی هەیە کە بە مەودای زیاتر لە 10 مەتر بگوازرێتەوە ڕاست نییە، چونکە ئەو مەودایە پێویستی بە پژمینێکی زۆربە هێز هەیە بۆ ئەوەی پڕژاندەکە لەو مەودایە بگوازرێتەوە". . سەرباری توێژینەوە جیاوازەکان دەرباری ڕێگاکانی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام تائێستا ناوەندی چاودێری نەخۆشییەکانی ئەمریکا جەختەدەکاتەوە لە سەر ئەوە کردووە کە دەبێت مەودای خۆپارێزی لە نێوان دوو کەسدا لە دوومەتر کەمتر نەبێت، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش تائێستا بە پێویستی دەزانێت " کەمتر لە مەترێک بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە لە نێوان کەسەکاندا بەسە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە