ناس کورد-
مایک پۆمپیۆ ڕایگەیاند، ئەمریکا پێشوازى لە رێککەوتنى نێوان هێزە شیعى و سوننى و کوردیەکان دەکات لە عێراق لەسەر پێکهێنانى حکومەتى نوێ.
.
مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی نیسانی 2020، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "پیشوازى لە ڕێککەوتنى سەرکردە سیاسییەکانى شیعە و سوننە و کورد دەکەین لە عێراق لەسەر پێکهێنانى حکومەت، هیوادارین ئەو حکومەتە بەرژەوەندییەکانى عێراق کارى لەپێشینەى بێت و پێداویستییەکانى گەلى عێراق دابین بکات".
.
پۆمپیۆ جەختیکردەوە لەسەر پێویستى بەرەنگارى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەلایەن عێراق و و پشتیوانیکردنى ئابورییەکەى و کۆنترۆڵى بڵاوبوونەوەى چەک.
.
ڕۆژى نۆى ئەم مانگە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق، مستەفا کازمى راسپارد بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت، دواى ئەوەى عەدنان زورفى لەو ئەرکە کشایەوە.
.
کازمى کۆدەنگى زۆربەى لایەنەکانى لەسەرە و هەریەکە لە ئەمریکا و ئێرانیش پێشوازیان لە ڕاسپاردنى کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە