گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

26 توشبووى نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکران بەڵام چاکبوونەوە زیادی کردووە

2020.04.13 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
26 توشبووى نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکران بەڵام چاکبوونەوە زیادی کردووە
ناس كورد- وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى 26 حاڵەتى نوێی توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا و بەرزبوونەوەى ژمارەى ئەو کەسانەى ڕاگەیاند کە چاکبوونەتەوە. . وەزارەتە کە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە 24 کاتژمیرى ڕابردوودا، دوو هەزار و 376 پشکنین کراوە لە تاقیگەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان، بەوەش کۆى گشتى پکشنینەکان گەیشتە 37 هەزار و 791 پشکنین. . ئاماژەى بەوەشکردەووە، ئەمڕۆ 26 حاڵەتى نوێی توشبوون تۆمارکراوە کە بەم شێوە دابەشبوون، حەوت لە بەغدا، شەش لە بەسرە، سێ لە دیوانیە، دووان لە نەجەف، سیان لە واست، یەک لە میسان، دوو لە بابل، دوو لە زیقار. . بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، دوو حاڵەتى مردن بەو ڤایرۆسە لە بەغدا تۆمارکراوە. . وەزارەتى تەندروستى باسى لەوەشکردووە، حاڵەتەکانى چاکبوونەوە بۆ 77 حاڵەت بەرزبوونەتەوە، کە زۆرترینیان لە بەغدایە بەتۆمارکردنى 28 حاڵەتى چاکبوونەوە، دواى ئەویش نەجەف دێت بە 14 حاڵەت، پاشان هەولێر 11 حاڵەت، زیقار نۆ حاڵەت، سلێمانى هەشت حاڵەت، کەربەلا دوو حاڵەت، دیالە دوو حاڵەت، کەرکوک یەک حاڵەت، بەسرە یەک حاڵەت، بابل یەک حاڵەت. بەپێی ئامارەکان، لە ئێستادا کۆى توشبووانى کۆرۆنا بۆ 1378 حاڵەت بەرزبووەتەوە، کە 78 یان مردوون و 717 کەسیان چاکبوونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە