گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسینگەکانی تەرم ناشتن فریا ناکەون

تەرمەکان لە شەقام و ماڵەکان کەوتوون .. نهێنی کارەساتبارترین شار بەهۆى کۆرۆناوە

2020.04.13 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
 تەرمەکان لە شەقام و ماڵەکان کەوتوون .. نهێنی کارەساتبارترین شار بەهۆى کۆرۆناوە
ناس کورد- شارى گواياكيلى پایتەختى ئابورى ئیکوادۆر باجێکى گەورەی دا لە ئەنجامى بوونى گرفت لە ئیدارەدانى قەیرانى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئێستا ئەو شارە بووەتە یەکێک لە زیاندمەندترین شارەکان لە ئەمریکاى لاتین. . بۆ چەندین ڕۆژ، سەدان تەرم لە ماڵەکان بەجێهێڵراون، هەروەها لە شەقامەکانیش کە بە تیپى ڕەش پێچراون پڕ بووە لە تەرم، چونکە نوسینگەکانى ناشتنى مردووان نەیانتواینوە بیاننێژین، کەرتى تەندروستیش بە تەواوی داڕوخاوە. . قافڵەى درێژى ئۆتۆمبیل لە بەردەم گۆڕەستانەکان وەستاون کە تابوتیان هەڵگرتووە، ترسی مردنیش لە نەخۆشخانەکان بڵاوبووەتەوە، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى ئاژانسى فرانس پرێس. . بەرپرسێکى شارەکە ڕایگەیاند، هێزێکى تایبەتى پۆلیس و سوپا پێکهێنراوە بۆ هێنانە دەرەوەى نزیکەى 800 تەرم لە ماڵەکان. .

ویلایەتى کویاس و گوایاکیلى پایتەختەکەى %73ى کۆى ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لەسەر ئاستى ئیکوادۆر پێکدەهێنن کە ژمارەکەى گەیشتووەتە حەوت هەزار و 500 کەس.

. سەرەتاى قەیرانەکە، لە بەندەرى شارەکە لەسەر کەناراوەکانى زەریاى هادى یەکەم توشبوو تۆمارکرا کە ژنێکى بەتەمەن بوو لە ئیسپانیاوە گەڕابووەوە. . بەپێی ئامارەکان، نیو ملیۆن خەڵکى ئیکوادۆر لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەژین کە زیانمەندترین دوو وڵاتن بەهۆى کۆرۆناوە، زۆربەى ئەو کەسانە لە نەوەدەکانى ڕابردوودا کۆچیانکردووە لەکاتى قەیرانى دارایدا، تا دوو مانگى ڕابردوو هاتوچۆى چڕ لەنێوان ئەو شارە و ئەوروپا و ئەمریکا بەردەوام بووە. . دانييل سيمانكاس، زاناى بواری پەتا لە زانکۆى ئكوينوكسيالى تەکنەلۆژى لە كيتو دەڵێت، "ئیکوادۆر درەنگ ڕێوشوێنەکانى گرتەبەر، ئەوەش دەرەنجامى خراپى لێکەوتەوە کە ئێستا دەیبینین". . وتیشى، "بەرپرسان نەیانتوانیوە پلان دابنێن بۆ ناشتنى تەرمەکان و دابینکردنى پێداوستییە پزیشکییەکان، هەروەها دواکەوتوون لە کڕینى ئامێرەکانى پشکنین". . لەو ناوچەیە ڕێژەى هەژارى %11.2ـە، سەرەراى ئەوەى زۆرترین بەرهەمى هەیە لە وڵاتدا، بەوتەى ئەلبرتو ئكوستا بورنيوـ شارەزاى ئابورى، "خەڵک دەیەوێت بچێتە سەر کار، ئەوەش بەهۆى کارى ناڕێکخراوەوە". . نزیکەى سێ هەزار و 300 کەس قەدەغەى هاتوچۆیان شکاندوە لەماوەى تەنها 15 کاژمێردا، سەرەڕاى بڵاوبوونەوەى سەرباز لە شەقامەکان و خەڵکێکى زۆر پابەندنابن بە رێوشوێنەکانەوە. . خەڵکێکى زۆر لەو ناوچەیە لە بارودۆخێکى سەختدا دەژین، ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى زانیارى کەمیان هەبێت لەبارەى رێوشوێنەکانەوە. . كارلوس توتيفين، زاناى بوارى کۆمەڵناسى لە زانکۆى كازا غراندى دەڵێت، "ژیان لە شوقەیەکى چوار مەتر چوارگۆشەییدا لەگەڵ چوار بۆ شەش کەس کارێکى خنکێنەرە". . حکومەتى ئیکوادۆر و بەرپرسانى ناوچەیی کە ڕوبەرووى ڕەخنەى زۆر بوونەتەوە، دانیان بە بوونى هەڵەیەکى گەورەدا ناوە، کە بووەتە هۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا. . سينسيا فيترى، حاکمى ناوچەکە کە دواى توشبوونى چاکبوەوە دەڵێت، "بە بێدەنگى دانیشتبووین کاتێک رۆژانە خەڵک دەمردن، ئێستا تەنها سیستمى تەندروستى دانەڕوخاوە، بەڵام نوسینگەکانى ناشتن و هەڵگرتنى تەرمەکانیش داڕوخاون".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە