گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی هیندستان سزایەکی سەیری بۆ خەڵک داناوە ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ بشکێنن

2020.04.13 - 17:46
پۆلیسی هیندستان سزایەکی سەیری بۆ خەڵک داناوە ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ بشکێنن
ناس کورد- بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆوە، پۆلیسی هیندستان سزایەکی سەیر و سەمەرەی بە سەر کۆمەڵێک گەشتیار لە شارێکی باکوری ئەو وڵاتە سەپاند. . بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس، پۆلیس 10 گەشتیار لە نزیک شاری "ڕێشکێش" لە باکوری هیندستان کە دەکەوێتە دامێنی زنجیرە چیاکانی هیمالایا دەستگیرکردووە. . لە هەواڵەکەدا هاتووە، پاش دەستگیرکردنیان بە تۆمەتی پیاسەکردن بە شەقامەکان و شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، پۆلیسی شارەکە ناچاری کردوون هەریەکەیان بۆ 500 جار لە کاغەزێکدا بنوسنن "پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ نەبووم، من داوای لێبوردن دەکەم". . لەکۆتایی مانگی ئازاری ڕابردووە، قەدەغەی هاتوچۆ لە وڵاتی هیندستان چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە ئێستادا ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە زیاتر لە نۆ هەزار توشبوو، زیاتر لە 300 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تائێستا گیانلەدەستداوە.