گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد بەدواداچوون دەکات

تیمێکى کەشتیوانى عێراقى لە ئێران پێنج مانگە گەشتیان کردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە

2020.04.13 - 17:15
App store icon Play store icon Play store icon
تیمێکى کەشتیوانى عێراقى لە ئێران  پێنج مانگە  گەشتیان کردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
ناس کورد- تیمێکى کەشتیوانى عێراقى دواى پێنج مانگ لە بەجێهێشتنى خاکى عێراق، لە ئاوەکانى ئێران گیریان خواردووە دواى ئەوەى عێراق سنورەکانى بەرووى ئەو وڵاتەدا داخست بەهۆى کۆرۆناوە. . عەدنان کازم، سەرۆکى تیمى کەشتیوانەکان بە ناس کوردى ڕاگەیاند، کەشتییەکەیان پێنج مانگ لەمەوبەر سنورە ئاوییەکانى عێراقى جێهێشتووە و کاریان گواستنەوەى کاڵا و کەلوپەل بووە. . وتیشى، "کەشتییەکەمان ئێستا لە ئاوەکانى ئێران لەژیر پڕۆسەى چاککردنەوەدایە، تیمەکەشمان دەستبەرنەکراوە بەڵام گیرمان خواردووە، دواى داخستنى سنور لەلایەن عێراقەوە لە چوارچێوەى ڕێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا". . عەدنان کازم باسى لەوەشکرد، داوایان لە دەسەڵاتداران کردووە رێگە بدەن بە گەڕانەوەیان، دواى ئەوەى پشکنینى تایبەتیان بۆ دەکرێت، تا ئێستاش خۆراک و ئاوى پێویستیان پێیە بەڵام پێویستیان بەوەیە بگەرێنەوە. . کەشتییەکە کە لە ئێستادا پەکیکەوتووە ماوەیەکى درێژە لەنزیک بەدەرى خوڕەمشەهرى ئێران وەستاوە. . کازم قنجان حمامى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا داواى لە پارێزگارى بەسرە و شانەى قەیرانەکان کرد، دەستوەردان بکەن بۆ گەڕانەوەى ئەو تیمە لەرێگەى دەروازەى شەلامجەوە لەبەرئەوەى توشبووى کۆرۆنا نین و تەندروستیان باشە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە