گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا هێرشی کردووەتە سەر زیندانەکانی تورکیا و سێ زیندانی کوشتووە

2020.04.13 - 16:59
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا هێرشی کردووەتە سەر زیندانەکانی تورکیا و سێ زیندانی کوشتووە
ناس کورد- ڤایرۆسی کۆرۆنا هێرشی کردووەتە سەر گرتووخانەکانی تورکیا، وەزیری دادی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، 17 زیندانی لە پێنج گرتووخانەى تورکیا توشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون، هاوکات سێ لە زیندانییەکان لەکاتی وەرگرتنی چارەسەردا و بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. . عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، چەندین تیمی تایبەت نێردراوە تاوەکو ئەو زیندانیانە ئازاد بکرێن کە ماوەى سزاکەیان کەمی ماوە، هاوکات مۆلەتی کاتیش دەدرێت بە زۆربەیان وەک ڕێگرییەک لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا. . وەزیری دادی تورکیا زانیاری زیاتری نەدا لەبارەى توشبووانی کۆرۆنا لەناو زیندانەکاندا بەڵام جەختیکردەوە کە ڕێکاری پێویستی خۆپارێزی گیراوەتەبەر لە سەرجەم گرتووخانەکاندا. . تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی نیسانی 2020، نزیکەى 57 هەزار کەس لە تورکیا توشی ڤایرۆسەکە بوون، هەروەها هەزار و 198 کەسیش بەهۆیەوە مردوون. . پێشتر پەرلەمانی تورکیا تاوتوێی پڕۆژەبڕیارێکی کرد بۆ ئازادکردنی 90 هەزار زیندانی لە گرتووخانەکاندا بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەوە بەڵام زیندانییە سیاسییەکان ناگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە