گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕەکەی 40 تۆن زێڕ و ماددەی گرانبەهایە

وەزیری نەوتی داعش چارەنوسی زێڕەکانی ڕێکخراوەکە ئاشکرا دەکات

2019.04.08 - 22:37
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری نەوتی داعش چارەنوسی زێڕەکانی ڕێکخراوەکە ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

سەرکردەیەکی دەستگیرکراوی داعش زانیاری گرنگی لە بارەی شوێنی زێڕە شاراوەکانی ڕێکخراوەکەی ئاشکراکردووە.

مستەفا بالی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە تویتێکدا ئاشکرایکردووە، ئوسامە عەواد ساڵح کە بە وەزیری نەوتی داعش و بەرپرسی ئەمنی و شانە نوستووەکانی ئەو ڕێکخراوە ناسرابوو، لە بارەی پەیوەندییە ئابورییەکانی داعشەوە زانیاری درکاندووە.

بە وتەی بالی، ئوسامە عەواد، کە یانزە مانگ پێش ئێستا دەستگیرکراوە دانی بەوەدا ناوە 40 تۆن لە زێڕ و ماددەی گرانبەهای دیکە کە لە موسڵ دزرابوون، داعش لە ڕێی شاری ئیدلیبەوە بۆ دەرەوەی سوریای گواستۆتەوە، ئەوەش بە مەبەستی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ کڕینی چەک و پێداویستییە سەربازییەکان.

 

لە دانپێدانانەکانی وەزیرەکەی داعش ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پێدەچێت ئەبوبکر بە‌غدادی لە یەکێک لەو ناوچانەی سوریادا بێت کە تورکیا داگیری کردوون.

https://twitter.com/mustefabali/status/1115237009721909248