ناس کورد-
بەرپرسێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی نازانن كەی ئەو ڤایرۆسە لەناو دەچێت بۆیە دەبێت خەڵكی بە ژیانكردنی لەگەڵ ڤایرۆسەكەدا ڕابێت.
.
دیڤیدی نابارۆ، وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ماسك پۆشین بووەتە عادەتێکی ئاسایی كۆمەڵایەتی و دەشبێت خەڵكی لەگەڵ ڤایرۆسەكەدا ڕابێت.
.
نابارۆ كە بی بی سی وتووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا نەڕۆشتووە و ماوەتەوە، نازانن چ كەسێكیش بەو پەتایە توشبووە و نایناسنەوە و هەروەها ئەوەش نازانن كە كەی ئەو ڤایرۆسە كۆتایی دێت و هێشتا ڤاكسینەكەش بەدەستنەهاتووە.
.
وتەكانی بەرپرسەكەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی دوای ئەوە دێت كە ژمارەیەك لە وڵاتان وردە وردە پلانی بۆ كەمكردنەوەی ڕێوشوێنەكان بەهۆی كۆرۆناوە داناوە و لە ئێستاشدا مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی هەیە لە نمونەی وڵاتی چین كە رێژەی توشبوون تێدا بەرزبویەوە لەچاو چەند هەفتەی ڕابردوو كە سەركەوتنی بەسەر ڤایرۆسەكەدا ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە