گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستلەكاركێشانەوەی ئەو پیاوەی ئەردۆگان بۆ سەركوتكردنی نەیارەكانی بەكاردەهێنا بومەلەرزەی سیاسی دروستكرد

2020.04.13 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
دەستلەكاركێشانەوەی ئەو پیاوەی ئەردۆگان بۆ سەركوتكردنی نەیارەكانی بەكاردەهێنا بومەلەرزەی سیاسی دروستكرد
ناس کورد-   دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری ناوخۆی توركیا لەدوای پشێوییەكانی ڕاگەیاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوە لەو وڵاتە بەهۆی قەیرانەكانی كۆرۆناوە، بومەلەرزەیەكی سیاسیی لەتوركیادا دروستكردووە و ژمارەیەك لایەنگرانی ئەردۆگان كارەكە بەنادروست دەزانن، ژمارەیەك لەچاودێرانیش دەڵێن، جیاوازیی كردن لەنێوان سۆیڵۆ و زاواكەی ئەردۆگاندا هۆكارن. شەوی هەینیی ڕابردوو وەزیری ناوخۆی توركیا پێش دوو كاتژمێر لەجێبەجێكردنی حاڵەتی قەدەغەی هاتووچۆی لە 30 شاری گەورەی وڵاتەكەی دا ڕاگەیاند. بڵاوبونەوەی هەواڵەكە ترس و دڵەڕاوكێی لای هەزاران هاوڵاتی توركی دروست كرد و لەبەردەم مۆڵ و بازاڕەكاندا بۆ كڕینی پێداویستیەكانیان گردبوونەوە، ئەوەش بێ ئەوەی ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێبكەن و بەئاسانی تێكەڵی یەكتر بوون. بەهۆی كاریگەرییەكانی بڕیارەكەیەوە، ڕۆژی یەكشەممە سلێمان سۆیڵۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا دەستلەكاركێشانەوەی ڕاگەیاند و بەرپرسیارێتی ئەو دۆخەشی خستە ئەستۆی خۆی، بەوەش گۆڕەپانی سیاسیی ئەو وڵاتە تووشی لەرزەیەك بوو. دوای چەند كاتژمێرێك بەسەر دەستلەكاركێشانەوەكەی دا و لەدۆخێكی چاوەڕواننەكراودا، ئەردۆگانی سەرۆككۆمار دەستلەكاركێشانەوەكەی ناوبراوی ڕەتكردەوە. چالاكان و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بەلێشاو كەوتنە ڕەخنەگرتن لەشێوازی جێبەجێكردنی بڕیارەكە و دەسەڵاتدارانیان بەوە تۆمەتبار كرد گیان و سەلامەتی هاوڵاتیانیان خستووەتە مەترسیەوە.   ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ، سەرۆك شارەوانی ئەستەنبۆڵیش باسی لەوە كردووە پێش دەركردنی بڕیارێكی لەو جۆرە ئاگادار نەكراوەتەوە. وەزیری ناوخۆ پاش ڕاگەیاندنی بڕیارەكە و بڵاوبونەوەی پشێوی لەوڵاتتدا لەشەوی هەینی دا، ئەوەی ڕاگەیاند كە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە بۆ كەرەنتینە كردن لەسەر داواكاری سەرۆكی وڵات بووە. بەڵام بڕیارەكە كە كاتەكەی نیوە شەوی یەكشەممە كۆتایی هات بەشێوەیەكی گشتی سەرەڕای ترس و دڵەڕاوكێ وەكخۆی جێبەجێ كرا. سۆیڵۆ لەنامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی دا لەسەر كەرەنتینە كردن باسی لەوە كردبوو، بەنیەتێكی پاكەوە و بەئامانجی ڕێگریكردن لەتەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارەكەی دەركردووە و نیگەرانیشە لەوەی بڕیارەكە بەو شێوەیە شكاوەتەوە كە مەترسی پەتاكەی تێدا پشتگوێ خراوە. دوای بڕیارەكەش سۆیڵۆ ڕووبەڕوی ڕەخنەیەكی زۆری ڕۆژنامەنوسانی لایەنگرانی ئەردۆگان بویەوە، لەو بارەیەوە ئیبراهیم كاراگۆل لەئەكاونتەكەیەوە نوسیویەتی، لانیكەم دەیتوانی كەمێك چاوەڕوان بكات تا پەتاكە تەواو دەبێت ئەو بڕیارە سەغڵەت كردنی سەرۆك و ئاڵۆزكردنی قەیرانەكەی لێدەكەوێتەوە. لەبەرامبەریشدا، بەهۆی ململانێی ناوخۆییەكانی توركیاوە بڕیارەكەی سۆیڵۆ چەندین پشتیوانیشی بەدەستهێنا. ژمارەیەك لەچاودێران ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە جیاوازی لەنێوان سۆیڵۆ و وەزیری دارایی كە زاوای ئەردۆگانە دەكرێت و ئەوەش كێشەی دروست كردووە. سۆیڵۆ تەمەنیی 59 ساڵە و دوای هەوڵی كودەتا سەربازییەكەی توركیا لەساڵی 2016، كراوەتە وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە و لەو كاتەوە سەرپەرشتی سەركوتكردنی نەیارانی ئەردۆگان و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بەكوردیشەوە دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە