گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری تەندروستی: لەگەڵ ئەوەدانین بەتەواوەتی قەدەغەی هاتوچۆ بشکێندرێت هێشتا لە مەترسیداین

2020.04.13 - 15:38
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری تەندروستی: لەگەڵ ئەوەدانین بەتەواوەتی قەدەغەی هاتوچۆ بشکێندرێت  هێشتا لە مەترسیداین
ناس کورد- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەدانین بەتەواوەتی قەدەغەی هاتوچۆ بشکێنرێت، چونکە هێشتا هەرێم لە مەترسیدایە، دەشڵێت، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە. ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "خۆشبەختانە لە 24 کاژێری رابردوو هەرێمی کوردستان هەزار و  729 پشکنین ئەنجامدراوە و هەمووی نێگەتیڤ دەرچووە، واتە هیچ حاڵەتێکی پۆزەتیڤ لە 24 کاژێری رابردوو تۆمار نەکراوە". ، وتیشی: 'نەبوونی حاڵەتی پۆزەتیڤ لە چەند رۆژێکدا بەڵگەی ئەوە نییە ئەو نەخۆشییە بە تەواوەتی کۆنترۆڵکراوە و هەموو رێکارەکان بشکێنرێن و جارێکی دیکە هەموو شتێک وەکو خۆی لێبێتەوە، چونکە سووڕی ژیانی ئەو ڤایرۆسە بەلایەنی کەمەوە 14 رۆژە ئەگەر بۆ یەک کەس بێت، ئەگەر بەرکەوتەی هەبێت رەنگە 14 رۆژی دیکەش بۆ بەرکەوتەکە دابنرێت، بۆیە ماوەمان پێویستە و هێشتا لە مەترسیداین، هێشتا مەترسیی بڵاوبوونەوە بە تەواوەتی لانەچووە". ،   سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەدان رێکارەکان بەشێوەیەک بێت کە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان رێکبخرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەدانین بە تەواوەتی قەدەخەی هاتووچۆ بشکێندرێت، چونکە ماوەی زیاتریان پێویستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە