گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا قۆناغی مامناوەندی تەشەنەسەندنی پەتاكەشمان تێنەپەڕاندووە

روسیا؛ حاڵەتەكانی توشبوون بەکۆرۆنا لەبەرزبونەوەدایە 

2020.04.13 - 14:29
App store icon Play store icon Play store icon
روسیا؛ حاڵەتەكانی توشبوون بەکۆرۆنا لەبەرزبونەوەدایە 
ناس کورد-  ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەوڵاتى روسیا لە بەرزبوونەوەدایە و سەرۆكی شارەوانی مۆسكۆ رایگەیاند "هیشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی تەشەنەسەندنی پەتاكە بەڵكو قۆناغی مامناوەندیشیان تێنەپەڕاندووە". . بەگوێرەى ئامارە فەرمییەكان ئەمڕۆ (دوو شەممە، 13ی نیسانی 2020)، لەڕووسیا  2 هەزار و 558 توشبووی نوێ بەكۆرۆنا تۆمار كراوە و لەئێستادا حاڵەتەكانی توشبوون لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە 18 هەزار و 328 كەس. . ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی كۆرۆنا لەڕووسیا دەڵێت، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو 18 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار كراوە لەئێستادا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە گەیشتووەتە 148 حاڵەت. . پێشتریش بەرپرسانی ڕوسیا هۆشداری ئەوەیاندا دەزگا تەندروستییەكان لەمۆسكۆدا گەیشتووەتە ئەوپەڕی سنوری بەكارهێنانی لەڕادەبەدەر، ئەوەش دوای بەرزبونەوەی ئاستی توشبووان. . شارەوانی  مۆسكۆش دەڵێت، بەرزبوونەوەی ڕادەی توشبووان ئەركی دەزگا تەندروستیەكانی بەشێوەی زۆر قورس كردووە و نەخۆشخانە و تیمەكانی فریاگوزاری ئەوپەڕی هەوڵەكانیان خستووەتە گەڕو لەسەرقاڵیدان. . سێرگی سۆبیانین سەرۆكی شارەوانیەكە دەڵێت:" هێشتا نەگەیشتوینەتە ئاستێكی بەرز و لەسەرەتاداین و قۆناغی مامناوەندیشمان لەپەتاكە تێنەپەڕاندووە". . بۆ زیاتر چاودێریكردنی پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستیەكان و كەرەنتینە لەماڵەكاندا و هەروەها دابینكردنی پێداویستیەكانی خەڵكی ، مۆسكۆ سیستمێكی چاودێری ئەلیكترۆنی دامەزراندوە، بەپێی ئەو سیستمە خەڵكی دەتوانێت داواكارییە پزیشكیەكان لەڕێگەی ماڵپەڕی شارەوانیەوە بخاتە بەردەست و دواتریش تیمەكانی فریاگوزاری خێرا بەهانای حاڵەتەكانەوە دەچن. لەگەڕەكەكانیشدا خەڵكی دەتوانن شتومەكی ڕۆژانە بكڕن و خێرا بگەڕێنەوە ماڵەكانیان. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە