گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كورد پەیوەندییەكی باشی لەگەڵدا هەیە

بەرپرسێكی پارتى: كازمی پێویستی قۆناغەكەیە و باوەڕمان بەتواناكانی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكانی عێراق هەیە

2020.04.13 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێكی پارتى: كازمی پێویستی قۆناغەكەیە و باوەڕمان بەتواناكانی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكانی عێراق هەیە
ناس کورد-    بەرپرسێكی پارتى پەیامێكی كورد و سوننە بۆ لایەنە شیعەكانی عێراق ئاشكرا دەكات كە بەمەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ تێپەڕاندنی كابینەكەی كازمی  ڕەوانە كراوە. . عەرەفات كەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لەبارەگای بارزانی ڕایگەیاندووە، پشتیوانییەكانی كورد و سوننە بۆ كازمی پەیامێكی باشە بۆ ئەوەی جارێكی تر لایەنە سیاسیە شیعەكان هەوڵی ئەوە نەدەن پشتیوانی كاندیدەكە نەكەن لەپەڕلەمانەوە بۆ ئەوەی بتوانێت كابینەیەكی بەهێز پێكبهێنێت بتوانێت چەند قەیرانێكی عێراق لەڕووی ئابوری و ئەمینی و پزیشكی و دیپلۆماتیەوە چارەسەر بكات. . ڕوونیشی کردەوە، كازمی كاندیدی قۆناغەكەیە و هەموو لایەنە سیاسیەكانیش گەیشتنە ئەو بڕوایەی قۆناغەكە كەسایەتیەكی بەهێزی پێویستە بتوانێت كێشەكانی عێراق چارەسەر بكات و پارتیش دەمێكە ئەو توانایە لە كازمیدا شك دەبات و بڕوای بەتواناكانی هەیە. . بەرپرسەكەی بارەگای بارزانی باسی لەوەش كرد، پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا خراپە و ئومێدی ئەوە دەكەن كەسێكی وەكو كازمی بتوانێت ئەو پەیوەندییە ئاسایی بكاتەوە و ناشبێت ئەوە لەبیر بكرێت كە ئێرانیش پاڵپشتی خۆی بۆ كازمی دەربڕیوە. . ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەیەكەم سەردانی وەفدی پارتی بۆ لای لایەنە شیعەكان لەبەغدا پارتی بەپێویستی زانیوە كەسێكی بەهێز و شارەزا بۆ كابینەكە ڕابسپێردرێت بۆ ئەوەی عێراق لەقۆناغەكە دەربكات. . كەرەم بەپێویستیشی دەزانێت پشتگیری كازمی بكرێت چونكە خۆی بەتەنها ناتوانێت حكومەتێكی بەهێز دروست بكات، بەتایبەت ئەو ئەزمونێكی زۆری لەگەڵ پرسی ئەمنیی و مامەڵەكردن لەگەڵ لایەنە سیاسیەكاندا هەیە. . 9ی ئەم مانگە لەلایەن سەرۆككۆمارەوە، مستەفا كازمی، بەفەرمی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ ڕاسپێردرا، ئەوەش دوای شكستهێنانی هەر یەكە لە عەدنان زورفی و پێشتریش عەلاوی بەهۆی دژایەتی لایەنە سیاسیەكانەوە كەنەیانتوانی كاروبارەكانی پێكهێنانی كابینەكە تەواو بكەن. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە