ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوری کەم دەبێت و پلەکانی گەرمیش بەرەو بەرزبوونەوە دەچن.
،
بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 13ی ئاداری 2020)، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر، 22 پلە دەبێت و لە سلێمانی18 پلە، هەروەها لە دهۆک 20 و لە کەرکوکیش 26 پلە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
،
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ سبەینێ سێشەممە، پلەکانی گەرمی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیانەوە نابینن و پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە