گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیوە زیاتری نەخۆشانی کۆرۆنا لە هەرێم چاکبوونەتەوە

حەوت توشبووی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت

2020.04.13 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
حەوت توشبووی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت
    ناس کورد- لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ (دووشەممە)، حەوت تۆشبووی دیکەی ڤایروسی کۆرۆنا چاکبوونەوە". . ئاماژە بەوەشكراوە، دوای چاکبوونەوەیان ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە و نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنایان بەجێهێشت . بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، بە چاکبوونەوەی ئەو حەوت کەسە، کۆی چاکبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 167 کەس. . بەگشتی تائێستا 330 کەس لەهەرێم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، هەروەها چوار کەس گیانیانلەدەستداوە کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە، تائێستاش 153 هەڵگری ڤایرۆسەکە لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە و زۆرینەیان تەندروستییان جێگیرە. .  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە