گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی كۆرۆنا 

سەرۆكی ئیكوادۆر بڕیاریدا موچەی خۆیی و ژمارەیەك لەبەرپرسان بۆ نیوە كەم بكاتەوە

2020.04.13 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆكی ئیكوادۆر بڕیاریدا موچەی خۆیی و ژمارەیەك لەبەرپرسان بۆ نیوە كەم بكاتەوە
    ناس کورد-  لينين مۆرینۆ سەرۆكی ئیكوادۆر، بەهۆى قەیرانی كۆرۆناوە كە ڕووی لەوڵاتەكەی كردووە و كاریگەری خراپی لەسەر ئابورییەكەی داناوە، بڕیاریدا موچەی خۆیی و ئەندامانی حكومەتەكەی بەڕێژەی 50% كەم بكاتەوە. . بەگوێرەى هەواڵى میدیاكانى جیهان ،كەمكردنەوەی موچەی سەرۆك  و وەزیرەكانی ئیکوادۆر كاریگەری لەسەر بەرپرسانی ژمارەیەك دەزگای تری وڵاتەكە دەبێت لەوانە ئەندامانی پەڕلەمان كە پێشتر ڕەخنەیەكی توندیان لەمۆرینۆ هەبوو بەبۆنەی زیاد كردنی باج لەسەر چەند كەرتێك دوای قەیرانی كۆرۆنا. . لەهەژماری توێتەرەكەیدا لينين مۆرینۆ نوسیویەتی :"بەڕێژەی 50% موچەی مانگانەی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیرەكان و جێگرەكانیی كەمكردووەتەوە". . بەگوێرەى ئامارە فەرمییەكان تا ئێستا 7 هەزار و 466 حاڵەتی توشبوو و 333 حاڵەتی مردن بەكۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆمار كراوە. . ئیكوادۆر كۆمارێكی دیموكراتیە دەكەوێتە ئەمریكىا باشورەوە و هاوسنورە لەگەڵ پیرۆ و لەڕۆژئاواشەوە دەكەوێتە سەر زەریای هێمن و زمانی سەرەكی زۆربەی دانیشتوانەكەی ئیسپانییە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە