گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنفلۆنزای بەراز لە دوو هەرێمی چین بڵاوبویەوە

2020.04.13 - 09:55
ئەنفلۆنزای بەراز لە دوو هەرێمی چین بڵاوبویەوە
ناس کورد-   وەزارەتی کشتوکاڵ و کاروباری گوندەکان لە چین تۆمارکردنی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەرازی لە دوو هەرێمی وڵاتەکە پشتڕاستکردەوە و چەندین بەرازیان بەو هۆیەوە لەناوبرد. . وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، حاڵەتی یەکەم لە بارهەڵگرێکدا بووە لە هەرێمی گانسو کە 320 بەرازی تێدابووە و گواستویانەتەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە، بەڵام سێ لە بەرازەکان مرداربوونەتەوە و پاش پشکنین دەرکەوتووە کەهەڵگرى ڤایرۆسەکە بوون. . ئاماژە بەوەشکراوە، حاڵەتی دووەم لە کێڵگەیەکدا بووە لە هەرێمی شانشی کە لە کۆی 49 بەراز 39یان توشی نەخۆشییەکە بوون و لەناوبراون. . ئەوەشخراوەتەڕوو، بەمەبەستی پشکنینی زیاتر چەند تیمێک ڕەوانەی ئەو دوو هەرێمە کراون و پشکنین ئەنجامدەدەن. . ئەمە لەکاتێکدایە، هێشتا چین بەتەواوی کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنای نەکردووە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 108 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە. .