گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا لە چین سەریهەڵدایەوە.. زۆرترین ڕێژە تۆمارکرایەوە

2020.04.13 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا لە چین سەریهەڵدایەوە.. زۆرترین ڕێژە تۆمارکرایەوە
ناس کورد-   ئەگەرچی چینییەکان توانیان بەشێوەیەکی باش ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکەن و تاڕادەیەک ژیان لەو وڵاتە ئاسایی بکەنەوە، بەڵام ڤایرۆسەکە خەریکە تەشەنە دەکاتەوە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 108 حاڵەتی نوێ تۆمارکرا کە زۆرترین ژمارەیە لە شەش هەفتەی ڕابردوودا. . لیژنەی تەندروستیی چین بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 108 حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا لە وڵاتەکە تۆمارکراوە کە 98 حاڵەتیان لە دەرەوە گەڕاونەتەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمارکردنی ئەو ژمارەیە زۆرترینە لەماوەی شەش هەفتەی ڕابردوودا و هیچ کات نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە. . ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممەش زۆرترین ڕێژە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا تۆمارکرا کە 99 حاڵەت بوو، واتە لەماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە 200 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە چین تۆمارکراوە، ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ دووبارە تەشەنە سەندنەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە کە بۆ یەکەمجار ڤایرۆسەکەی تێدا دەرکەوت. . لەئێستادا بەگشتیی لە هەموو جیهاندا ملیۆنێک و 850 هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 114 هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە و 423 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە، هەروەها ئەمریکا زەرەرمەندترین وڵاتە بەوەی کە، 560 هەزار توشبووی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەن و زیاتر لە 22 هەزار کەسیش گیانیانلەدەستداوە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە