گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا لە ئەمریکا؛ تەمەنى مردووان مەترسییەک ئاشکرادەکات

2020.04.12 - 22:46
کۆرۆنا لە ئەمریکا؛ تەمەنى مردووان مەترسییەک ئاشکرادەکات
ناس کورد-   بەپێچەوانەى ئەو بۆچونانەى باس لەوە دەکەن کە بەساڵاچووان زیاتر مەترسی مردنیان لەسەرە بەهۆى کۆرۆناوە، ئامارەکان دەریدەخەن رێژەى گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە لە ئەمریکا لەناو ئەوانەدا کە لە تەمەنى 45 و65 ساڵیدان روو لە بەرزبوونەوەیە. . بەگوێرەى کۆمپانیاى  "كير بورت هيلس" کە تایبەتمەندە لە بەرنامەى پزیشکى، لەناو هەموو 10 توشبویەکى کۆرۆنا کە ڕەوانەى نەخۆشخانە دەکرێن بۆ وەرگرتنى چارەسەر و تەمەنیان 45 و65 ساڵین، یەکێکیان دەمرێت ئەوەش واتا 10%ى توشبووان دەمرن، کە رێژەیەکى بەرزە. لەکاتێکدا ئەوانەى کە تەمەنیان زیاترە لە 84 ساڵ و توشى کۆرۆنا بوون لە ئەمریکا رێژەى مردن تێیاندا دەگاتە 40%. . کۆمپانیاکە پشتى بەستووە بە ئامارى پزیشکى ورد لەهەزار نەخۆشخانەى ئەمریکا و دەرکەوتووە ئەوانەى تەمەنیان مامناوەندە، بەدورنین لە مەترسی کۆرۆنا. . بەوتەى شارەزایان، زۆربەى ئەو توشبووانەى کە نیشانەکانیان لەنێوان سوک و مامناوەندایە چاکدەبنەوە لەماڵەوە، بەبێ ئەوەى ڕەوانەى نەخۆشخانە بکرێن. ڤایرۆسى کۆرۆنا بووەتە هۆى ئەوەى لە تەواوى ئەمریکا بارى لەناکاو رابگەیەنرێت، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لەمێژووى ئەو وڵاتەدا. .