گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مێردەکەى ئەفسەرە و دادگا وردەکارییەکان ئاشکرادەکات

سوتانى ژنێکى 20 ساڵ لە نەجەف شەقامى عێراق دەهەژێنێت

2020.04.12 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
سوتانى ژنێکى 20 ساڵ لە نەجەف شەقامى عێراق دەهەژێنێت
ناس کورد-   هاوار و ناڵەى ژنێکى بیست ساڵ لە نەجەف کە لە نەخۆشخانە بەدەست ئازارى جەستەى سوتاوییەوە دەناڵێنێت، شەقامى عێراقى هەژاندووە، بەتایبەت کە باس لەوەدەکرێت مێردەکەى لەبەردەم گڕى ئاگرێکى کڵپەسەندودا جێى هێشتووە. . ڕووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕوویدا، کاتێک ژنێکى تەمەن 20 ساڵ بەناوى ملاک حەیدەر سوتا و پەنجەى تۆمەت ئاڕاستەى مێردەکەى کرا کە ئەفسەرە و بەوتەى چەند سەرچاوەیەک ماوەى هەشت مانگ ڕێگرى لێکردوە سەردانى کەسوکارى بکات. . ئەو ژنە لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا لە نەخۆشخانە دەردەکەوێت کە بەدەست ئازارى سوتانى جەستەیەوە دەناڵێنێت. . دواى ڕووداوەکە، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى پێکهێنا و پارێزگارى نەجەفیش داوایکرد لەماوەى 24 کاتژمێردا وردەکاریی رووداوەکە ئاشکرابکرێت. . بەپێی بەیاننامەیەکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق، دادگاى لێکۆڵینەوەى نەجەف لێکۆلینەوەى لە رووداوەکە کردووە کە تێیدا ژنێک سوتاوە.  . ئاماژە بەوەشکراوە، ژنەکە لەبەردەم دادگاى لێکۆڵینەوە سکاڵاى تۆمارکردووە لەدژى هاوسەرەکەى کە بەوتەى ئەو ئەشکەنجەیداوە و بەو هۆیەشەوە ئاگرى لە جەستەى خۆى بەرداوە و هاوسەرەکەى هەڵنەساوە بە کوژاندنەوەى ئاگرەکە، بەڵکو باوکى هاوسەرەکەى کوژاندویەتییەوە و گواستویەتیەوە بۆ نەخۆشخانە. . پۆلیسى نەجەف کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات لە بەیاننامەیەکدا جەختیکردوەتەوە، وەزیرى ناوخۆ سورە لەسەر ئەوەى لەو رووداوەدا یاسا خاوەنى قسەى کۆتایی دەبێت و لەسەرووى سەرجەم هاوڵاتیانەوەیە بەبێ جیاوازى. https://twitter.com/WESAM66214970/status/1249313782117081089?s=20  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە