گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ يەكەمجار ئەڵمانيا ژمارەكەى پێچەوانە كردەوە.. ئەوانەى چاكبونەتەوە زياترن لە توشبوان

2020.04.12 - 21:36
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ يەكەمجار ئەڵمانيا ژمارەكەى پێچەوانە كردەوە.. ئەوانەى چاكبونەتەوە زياترن لە توشبوان
ناس کورد- پەيمانگاى "ڕۆبەرت كوخ" بۆ زانستى ڤايرۆسەكان لەشارى بەرلينى پايتەختى ئەڵمانيا ئاشكرايكرد، ژمارەى ئەو كەسانەى توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنان و چاكبونەتەوە بۆ يەكەمجار زياترە لە ژمارەى ئەوانەى كە توشبوى ڤايرۆسەكەن. . پەيمانگاكە لەبەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا 120 هەزار و 479 كەسن و تائێستا ئەوانەى چاكبونەتەوە گەيشتوەتە 60 هەزار و 200 كەس و 2673 كەسيش گيانيان لەدەستداوە، لەئێستاشدا ئەوانەى توشبون 57 هەزار و 606 كەسن (ئەم داتايانە تا ڕۆژى 11\4\2020)ە. . ڕونيشكراوەتەوە، تائێستا ناوەندى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لە ئەڵمانيا ولايەتى "باڤاريا"يە، لەو ولايەتە 32 هەزار و 282 كەس توشبون و 786 كەسيش گيانيان لەدەستداوە. . پەيمانگاكە باسى لەوەشكردوە،  ناوچەى باكورى "راين وستفاليا" لەدواى باڤارياوە دێت بە 24 هەزار و 267 توشبوو و 495 گيان لەدەستدان، لەپلەى سێيەميشدا ناوچەى "بادن فۆرتمبێرگ" دێت كە 24 هەزار و 78 توشبوو و 649 گيانلەدەستدانى تێدا تۆمار كراوە. . تائێستا لەسەرتاسەرى جيهاندا زياتر لە يەك مليۆن و 800 هەزار توشبوو و نزيكەى 111 هەزار گيان لەدەستدان بە ڤايرۆسى كۆرۆناوە تۆمار كراوە و زياتر لە 412 هەزار كەسيش گيانيان لەدەستداوە، لەڕووى ژمارەى توشبوانەوە لەدواى هەريەكە لە وڵاتەكانى ئەمريكا، ئيسپانيا، ئيتاڵيا و فەرەنسا، ئەڵمانيا لە پلەى پێنجەم دێت لە زەرەرمەندترين وڵاتەكانى جيهان. . بەڵام ئەوەى ئەڵمانيا لەسەرجەم وڵاتەكانى ترى جيهان جيا دەكاتەوە ئەوەيە كە بەراورد بە ژمارەى توشبواندا كە زياترە لە 120 هەزار ژمارەيەكى زۆر كەم توشبوو گيانى لەدەستداوە كە كەمترە لە 3000 كەس. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە