گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک مەرجەکانى هێزە کوردی و سونییەکان بۆ کازمى ئاشکراکرد

2020.04.12 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک مەرجەکانى هێزە کوردی و سونییەکان بۆ کازمى ئاشکراکرد
ناس کورد-   پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى فەتح ڕایگەیاند، مستەفا کازمى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت، روبەڕووى چەند ئاڵنگارییەک دەبێتەوە لەپێکهێنانى کابینەکەیدا. . حەنین قەدۆ، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى فەتح لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "هەندێک لە کوتلە سیاسییەکان مەرجیان هەیە و هەوڵدەدەن بەسەر کازمیدا بیسەپێنن، لایەنە کوردییەکان دوو مەرجیان هەیە یەکەمیان پەیوەستە بە پشکى هەرێم لە بودجە و جێبەجێکردنى ماددەى ١٤٠ و پۆستە وەزارییەکان". . وتیشى "مەرجى دووەمى لایەنە کوردییەکان پەیوەستە بە رێککەوتنى زۆربەى لایەنە شیعییەکان لەسەر کاندیدێک بە لەبەرچاوگرتنى کەسایەتى کاندیدەکە و لایەنگریی سیاسی". . بەوتەى قەدۆ بەڵام هێزە سونییەکان داواى بەرکەوتەى هەڵبژاردن و ژمارەیەک وەزارەت دەکەن. . جەختیشیکردووەتەوە، لەناو ئەو مەرج و بارودۆخە و پەرتەوازەیی هێزە شیعییەکاندا، مستەفا کازمى روبەڕووى ژمارەیەک کۆت و مەرج و ئاڵنگارى دەبێتەوە، کە دەبێتە هۆى بەربەست لەبەردەم پێکهێنانى حکومەتدا. . کازمى کە لە نۆى ئەم مانگەدا لەلایەن سەرۆککۆمارەوە راسپێردرا بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت، کۆدەنگى زۆربەى هێزە سیاسییەکانى لەسەرە، بەڵام دیار نییە ئەو کۆدەنگییە تاچەند کارئاسانى بۆ دەکات لە پێکهێنانى کابینەکەیدا. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە