ناس کورد-
حكومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، تەندروستی سەرۆكوەزیران بەرەو پێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و نەخۆشخانەشی بەجێهیشتووە بەڵام لەژێر ڕێنماییەكانی پزیشكدا جارێ بۆ سەر كارەكەی ناگەڕێتەوە.
.
لەڕاگەیەنراوێكدا حكومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، بۆریس جۆنسۆنی سەرۆكوەزیران نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە شوێنی حەوانەوەی خۆی لەباكوری لەندەن و جارێ ناگەڕێتەوە بۆ سەر كارەكەی ئەوەش بەپێی ڕێنمایەكانی تیمی پزیشكی.
.
بەوتەی ژمارەیەك لە وەزیران و ڕاوێژەكارەكانی سەرۆكوەزیران، چانسی مانەوەی جۆنسۆن لەژیاندا بەڕێژەی 50% بووە دوای توشبوونی بەپەتاكە.
.
دوێنێ (شەممە) بەرپرسانی بەریتانیا ڕایانگەیاند، تەندروستی سەرۆكوەزیران بەشێوەیەكی بەرچاو بەرەو باشە دەڕوات و لەژێر وەرگرتنی چارەسەری دژە كۆرۆنادایە.
.
هەفتەی ڕابردوو جۆنسۆن گەیەنرایە نەخۆشخانە دوای ئەوەی بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەشیەوە 10 ڕۆژی لەكەرەنتینە بەسەر برد و دواتر گەیەنرایە ژوری چاودێری وردەوە بەهۆی تێكچوونی بارودۆخی تەندروستیەوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە