گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک : كازمى خاڵێكى بەهێزى هەيە كە لە پاڵێوراوان و سەرۆکوەزيرەكانيشى جيا دەكاتەوە

2020.04.12 - 18:58
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک : كازمى خاڵێكى بەهێزى هەيە كە لە پاڵێوراوان و سەرۆکوەزيرەكانيشى جيا دەكاتەوە
ناس کورد- ژنە پەرلەمانتارێکى كوتلەى "نەهجى نيشتمانى" دەڵێت، مستەفا كازمى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومەت خاڵێكى بەهێزى هەيە كە لە پاڵێوراوەكانى پێشوو جياى دەكاتەوە، ئەويش ئەوەيە هيچ خاڵێكى گەندەڵى لەسەر تۆمار نەكراوە. . علا ناشى، پەرلەمانتارى کوتلەى (نەهجى نیشتیمانى) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، كازمى هيچ خاڵێكى گەندەڵى لەسەر تۆمار نەكراوە و يەك مەلەفى گەندەڵيشى نييە، ئەوەش هێزێكى پێ دەبەخشێت لەبەردەم كوتلە سياسيە نيشتمانيەكان و لەلايەن شەقامى عێراقيەوە قبوڵ كراوە. . ئاماژەى بەوە داوە، لە دوور و نزيك باسى هيچ گەندەڵيەكى ناوبراو ناكرێت ئەوەش خاڵێكى ئيجابى زۆر بەهێزە و واى لێدەكات جياواز بێت لە سەرجەم پاڵێوراوان و سەرۆكوەزيرەكانى پێشوش. . ئەو پەرلەمانتارە داواشى لە كوتلە سياسيەكان كردوە، سوربن لەسەر بەرژەوەندى نيشتمانى و كارى كازمى ئاسان بكەن بۆ ئەوەى بە خێرايى حكومەتەكەى پێكبهێنێت، ئەوەش بەهۆى ئەو بارودۆخەى دەورى عێراق و گەلەكەى داوە. . داواش لە ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى و چالاكيە جەماوەريەكان دەكات، پشتى كازمى بگرن و هانى بدەن بۆ ئەوەى هەنگاوەكانى بنێت بۆ پێكهێنانى حكومەتێك، تا وڵات لەم قەيرانانەى ئێستا دەربێنێت كە عێراقيان تەنيوە وەك بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا و ڕوخانى ئابورى جيهانى. . ڕۆژى 9\4\2020 بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارى عێراق بەشێوەيەكى فەرمى مستەفا كازمى سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى ڕاسپارد بۆ پێكهێنانى حكومەت ئەوەش دواى ئەوەى عەدنان زورفى پاڵێوراوى پێشوو داواى لێبوردنى لە پاڵاوتنەكەى كرد. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە