گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى هەرێم: ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا گەیشتە ٣٣٠ کەس

2020.04.12 - 18:33
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى هەرێم: ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا گەیشتە ٣٣٠ کەس
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى پێنج حاڵەتى نوێی توشبون بە کۆرۆناى ڕاگەیاند، بەوەش ژمارەى توشبووان بۆ ٣٣٠ کەس بەرزبووەوە. . بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٠٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (٥١٢) هەولێر، (١٨٤) سلێمانی، (٣٠٦) دهۆك. دەرەنجام (٥) تووشبووی نوێ تۆمارکرا. . رونیشیکردەوە، توشبووەکان ئەمانەن، پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٢٧) ساڵ کە دانیشتووی شاری هەولێرە و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە. پارێزگای سلێمانی (٤) پۆزەتیڤ، (٣) ئافرەت تەمەنیان (٢٥)، (٢٠)، (١٥) ساڵ کە دوو لەوان دانیشتووی شاری سلێمانین و یەکیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و پیاوێك تەمەن (٢٥) ساڵ کە دانیشتووی قەزای بازیانە، و هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون. . بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٠) تووشبوو،  لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (١٤٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. . دەقى ڕاگەیەنراوەکە: ڕاگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٤٨)   سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە: .
  1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٩٣٢) هاووڵاتی بوون لە (٣٢) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٢٢٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧١٢) لە هەولێر، (٤٧) لە سلێمانی، (٣٩٢) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (١٨) لە ڕاپەرین، وە (٥٧٠٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٠١) هاووڵاتی. .
  1. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٠٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (٥١٢) هەولێر، (١٨٤) سلێمانی، (٣٠٦) دهۆك. دەرەنجام (٥) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:- .
  • پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٢٧) ساڵ کە دانیشتووی شاری هەولێرە و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.
  • پارێزگای سلێمانی (٤) پۆزەتیڤ، (٣) ئافرەت تەمەنیان (٢٥)، (٢٠)، (١٥) ساڵ کە دوو لەوان دانیشتووی شاری سلێمانین و یەکیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و پیاوێك تەمەن (٢٥) ساڵ کە دانیشتووی قەزای بازیانە، و هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
.
  1. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٠) تووشبوو،  لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (١٤٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. . وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). . وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٢ی نیسانی٢٠٢٠  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە