گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆبونەوەی نائاسایی ڕێكخراوی ئۆپێك بەڕێوە دەچێت و كرملنیی ڕوسیاش هۆشداریدەدات

2020.04.12 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
كۆبونەوەی نائاسایی ڕێكخراوی ئۆپێك بەڕێوە دەچێت و كرملنیی ڕوسیاش هۆشداریدەدات
ناس کورد-  بۆ تاوتوێكردنی دواهەمین پێشكەوتنەكان لەبارەی قەیرانی دابەزینی نرخی نەوتەوە، كۆبونەوەی نائاسایی ڕێكخراوی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی بەڕێوە دەچێت. . ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ( یەكشەممە، 12ی نیسانی 2020)، كۆبونەوەی نائاسایی ڕێكخراوی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی دەستپێدەكات، ئەوەش تایبەت دەبێت بەتاوتوێكردنی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا كە بەمدواییانە و لەدوای قەیرانی كۆرۆناوە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. . لای خۆشیەوە وەزیری وزەی ئازەربایجان ڕایگەیاند، وڵاتانی ڕوسیا و سعودیە سەرپەرشتی كۆبونەوەكە دەكەن و لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بەڕێوە دەچێت. . هاوكات كۆشكی كرملنی سەرۆكایەتی ڕوسیاش هۆشداری ئەوە دەدات گەر بێتو ڕێكکەوتنێك ئەنجامنەدرێت ئەوا پشێوی زیاتر ڕوو لەبازاڕی نەوت دەكات. . دیمیتری بیسكۆڤی، وتەبێژی فەرمی كۆشكی كرملن بەكەناڵی ڕوسیا 24ی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، هەموو جیهان پێویستی بەڕێكکەوتنە لەبەرئەوەی ئابوری جیهانیی لەنەبوونی ئەو ڕێکكەوتنەدا لەلێواری پشێویدایە لەسەر نرخی وزە. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، نرخی نەوت تەنها بەلای ڕوسیاوە گرنگ نیە بەڵكو بەلای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشەوە گرنگە كە بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەچێت. . وتەبێژەكەی كۆشكی كرملن باسی لەوەش كرد، 10 ملیۆن خەڵكی لەویلایەتە یەكگرتووەكان بێكار دەبن گەر بێتو كۆمپانیاكانی تایبەت بەبەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە بكەونە بەر مەترسی مایەپوچبوونەوە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە