گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێمى كوردستان؛ دەرگاى هەناردەى مريشك بەڕوى ناوەڕاست و خوارى عێراق كرايەوە

2020.04.12 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمى كوردستان؛ دەرگاى هەناردەى مريشك بەڕوى ناوەڕاست و خوارى عێراق كرايەوە
ناس کورد-   وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوى هەرێمى كوردستان ئاشكرايكرد، دەرگای خوارو ناوەڕاستی عێراق بەڕووی هەناردەی مریشک کراوەتەوە. . وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات "لە چوارچێوەی بەدواداچوونی  بەردەوام بۆ ئەو كێشەو گرفتانەی ڕوبەڕوی پڕۆژە كشتوكاڵیەكان دەبنەوە بەتایبەت خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان، دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا بە ڕەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی  و تەندروستی رێگا بكرێتەوە بۆ ناردنی مریشك بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە هەناردەى مریشک بۆ خوارو و ناوەڕاستى عێراق دواى ئەوە دەبێت کە لەپێداویستی بازاڕی ناوخۆیى زیاد دەبێت، ئەمەش بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی خاوەن كێڵگەكان و پاڵپشتیكردنیان وەك بنەمایەكی گرنگی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا". . وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان كار ئاسانی دەكەن بۆ خاوەن پڕۆژەكان. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە