گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەکرێت بەخاکبسپێردرێن؟ 

ئەزهەر فەتوایەکى لەبارەى ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە بە کۆرۆنا دەمرن 

2020.04.12 - 16:55
ئەزهەر فەتوایەکى لەبارەى ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە بە کۆرۆنا دەمرن 
ناس کورد- دامەزراوەی ئەزهەر لە وڵاتی میسر، فەتوایەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوانەی بەڤایرۆسی کۆرۆنا دەمرن پلەی شەهیدیان هەیە. . ناوەندی ئەزهەری ئەلکترۆنی بۆ فەتوا لە جیهاندا، پەیامێکی ئاڕاستەی موسڵمانان کرد و لە فەتوایەکدا وتی: "ئەو کەسانەی بەڤایرۆسی کۆرۆنا دەمرن پلەی شەهیدیان هەیە و نابێت بەهیچ شێوەیەک سوکایەتیان پێ بکرێت، توشبوونیش بەکۆرۆنا نەگوناهە و نە تاوانیشە". . هاوکات، شەوقی عەلام، موفتی کۆماری میسر، دەربارەی ئەو بابەتە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد :"سوکایەتیکردن بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارێکی نەشیاوە، ڕێگریکردن و نەهێشتنی ناشتنی مردوانی هەڵگرانى ڤایرۆسەکەش کارێکی ڕەتکراوەیە و هیچ یەپوەندییەکی بە ئاینی ئیسلام و بەها کۆمەڵایەتییەکان و ڕەوشتی ئێمەوە نییە". . عەلام، ئەوەی ڕوونکردوەتەوە : "ئەو کەسەی بەڤایرۆسی کۆرۆنا دەمرێت پلەی شەهیدی هەیە لەبەر ئەوەی پەتاکە دوچاری نەهامەتی و ماندوبونێکى زۆری کردوە بۆیە دەبێت بەشێوەیەکی شیاو بەخاکبسپێردرێت و لە هەمانکاتیشدا ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت". . فەتواکەی ئەزهەر و ڕاگەیاندراوەکەی موفتی کۆماری میسر دوای ئەوه هات کە دوێن( شەممە)  لە ئاکامی بەخاکسپاردنی تەرمی پزیشکێکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لە گوندەکانی وڵاتی میسر خەڵکی گوندەکە گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و نەیانهێشتبو تەرمی پزیشکەکە بەخاکبسپێردرێت لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە گوندەکەیان. . پاش ڕووداوەکەش، هێزە ئەمنییەکانی میسر لەسەر داوای داواکاری گشتی ئەو وڵاتە  22 کەسیان بەهۆی ڕووداوەکەوە دەستگیر کرد . . ڕووداوەکانی ڕێگریکردن لە بەخاکسپاردنی تەرمی توشبووانی کۆرۆنا، ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە لە وڵاتە عەرەبییەکان، لە کۆتایی مانگی ئاداری ڕابردوودا لە عێراق خەڵک لە چەند ناوچەیەک ڕێگربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیە جەعفەر عەلاوی، وەزیری تەندروستی عێراق  ناچاربوو هانا بۆ مەرجەعییەتی باڵای شیعەکان ببات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە. . بەگوێرەی دواین ئامارەی وەزارەتی تەندروستی میسر، لە ئێستادا زیاتر لە هەزارو  900 کەس گیرۆدەی ڤایرۆسەکەبوون و 146 کەسی دیکەش بە هۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە. .